سه‌یدعه‌لی ساڵحی، دوو كۆمه‌ڵه شیعری نوێ بڵاوده‌كاته‌وه

دوو كۆمه‌ڵه شیعر به ناوه‌كانی \"عاشقانه‌كانی پاش گورگ\"" و \""چه‌ند خه‌ونی ماوه بۆ هه‌ڵاتنی كۆڵكه زێڕینه...\"" له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ساڵحییه، له‌م رۆژانه له لایه‌ن ئیداره‌ی كتێبی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران مۆڵه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یان پێدرا.
كۆمه‌ڵه شیعری \""عاشقانه‌كانی پاش گورگ\"" له 130 لاپه‌ڕه‌دا له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موروارید له قۆناغی چاپ كردن دایه و شیعره‌كانی ئه‌م كتێبه له نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2010 هۆنراونه‌ته‌وه و شیعره‌كان درێژه‌ده‌ری كه‌شوهه‌وای شیعره‌كانی دیكه‌ی سه‌یدعه‌لی ساڵحی.
له لایه‌كی دیكه‌وه كتێبی \""هه‌ڵبژارده‌ی شیعری\"" سه‌یدعه‌لی ساڵحی، له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موروارید بۆ جاری حه‌وته‌م چاپ كرایه‌وه كه به هۆی پێشوازیی به‌ربڵاوی خوێنه‌ران له رۆژانی داهاتوودا بۆ جاری هه‌شته‌م چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
-PNA"