هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ خه‌لیفان به‌رِێوه‌چوو

هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ خه‌لیفان به‌رِێوه‌چوو
13 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌ مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشى كۆلێرا هه‌ڵمه‌تێك له‌ شارۆچكه‌ى خه‌لیفان به‌رِێوه‌چوو، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌نته‌رى رِۆشنبیرى خه‌لیفان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى رِۆشنبیرى سرێشمه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سۆران هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشى كۆلێرا له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى سنورى ناحیه‌ى خه‌لیفان ده‌ستی پێكرد. له‌ میانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشییه‌كه‌و ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌و چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌ بۆ قوتابیان و مامۆستایان روون كرایه‌وه‌و ماوه‌ی 10 رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
Top