فیستیڤاڵی 90ساڵه‌ی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كوردی له كفری به‌رِێوه‌چوو

محه‌مه‌د عه‌لی به‌رپرسی رِاگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان رِاگه‌یاند: فیستڤاڵه‌كه به دروشمی كفری لانكه‌ی شۆرِشگێرِی بوه‌و پێویسته به زیندووی بمێنێته‌وه به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكوومه‌تی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودو كه‌سایه‌تی سیاسیی و رۆشنبیران به‌رِێوه‌چوو.
له‌رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی فیستڤاڵه‌كه چه‌ند گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا تێیدا باس له‌مێژووی راگه‌یاندنی یه‌كه‌م حكوومه‌تی كوردی كرا‌و مێژووی ناوچه‌ی كفریش له‌بزافی رزگاریخوازی كورد تیشكی خرایه‌سه‌ر.