له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه چواره‌م فیستڤاڵی رۆژی جیهانی ئاشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێ
دلێر ساڵح ئه‌مرِۆ به(گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند، برِیار وایه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو له‌شاری هه‌ولێر چواره‌م فیستڤاڵی رۆژی ئاشتی جیهانی بێته ئه‌نجامدان.
هه‌روه‌ها گوتی، فیستڤاڵه‌كه یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێ و به‌بۆنه‌ی 120 ساڵه‌ی رۆژی ئاشتی جیهانییه و له‌پێناو رێزگرتن له‌ئاشتی و پێگه‌وه‌ژیانه له‌هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، له‌م فیستڤاڵه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی تێیدا ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه، هه‌ر له‌و فیستڤاڵه‌دا 8 كه‌سایه‌تی سیاسیی و رۆشنبیر له‌وانه‌ی كه خزمه‌تیان به‌مرۆڤایه‌تی و ئاشتی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه برِوانامه‌ی رێزلێنیان پێ ده‌به‌خشرێ.
وتیشی:هه‌روه‌ها نێزیكه‌ی 30 كه‌ناڵی راگه‌یاندنیش له‌وانه‌ی رووماڵی هیچ هه‌واڵێكی توندوتیژیان نه‌كردووه‌و خزمه‌تیان به‌بواری ئاشتی و مرۆڤایه‌تی كردووه‌و كولتووری ئاشتیان بڵاوه پێ كردووه خه‌ڵات ده‌كرێن، هه‌ر له‌و فیستڤاڵه داوا ده‌كه‌ین كار بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ین.