كۆرپەلە رێوشوێنەكانی پێكەنین لە باوانییەوە فێر دەبێت
توێژینەوەكە كە تیمی توێژەرانی ئەمەریكایی كردوویانە، دەریخستووە كە كۆرپەلە لە تەمەنی 6 مانگیدا ناتوانێ ئەوە جیا بكاتەوە كام شتە خۆشی هێنە و كامە دڵتەنگ كەرە و ئەو خووە لە باوانیانەوە فێر دەبن.
توێژینەوەكە لە ژێر سەرپەرشتی جینا میریۆلت، توێژەر لە زانكۆی جۆنیۆن ستیت بۆ ئهوه ئامادەكراوە ئاخۆ منداڵ لە تەمەنی 6 مانگیدا توانای لاساییكردنەوەی باوانی هەیە یان نا.
زاناكان ئاشكرایان كرد كە كۆرپەلە چاودێری باوانیان دەكەن كاتێك پێدەكەنن و ئەوەش وایكردووە زاناكان بڵێن پەرچەكرداری باوان كاریگەریی لەسەر پێكەنین و توانای پێكەنینی منداڵەكانیان هەیە.
توێژەران، لە كاتی توێژینەوەكەدا چاودێری خووی 30 منداڵیان كرد كە تەمەنیان 6 تا 12 مانگ بوو و كاتێك لە باوەشی باوانیاندان چەند هەڵوێستێكی پێكەنیناوی بەرانبەر منداڵەكە كران و باوان پەرچەكرداری جیاوازیان لەسەر ئەو كارە پێشاندا.
زاناكان بۆیان دەركەوت منداڵەكان بەرامبەر پێكەنین و هەڵسوكەوتی باوانیان زۆر هۆشدارن و لە بەرامبەر ئەوەی ئەوان دەیكەن پەرچەكرداریان پێشانداوە.
-PNA