حکوومەتى هۆڵەندا 139 کۆرسى ئەکادیمى ڕادەگەینێت

 حکوومەتى هۆڵەندا 139 کۆرسى ئەکادیمى ڕادەگەینێت


بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات حکوومەتی هۆڵەندا 139 کۆرسی ئەکادیمیی بۆ نۆ وڵات ڕاگەیاندووە.



لە ئاگادارییەکەی وەزرەتی خوێندنی باڵادا هاتووە: "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و حکومى لەتەواوى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، کە حكوومەتى هۆڵەندى (١٣٩) کۆرسى ئەکادیمى بۆ (9) وڵات ڕادەگەینێت، کە ماوەى کۆرسەکان تا ١٢ هەفتە دەبێت و کرێى کۆرسەکان لە ئەستۆى حکومەتى ئەو وڵاتە دایە".



وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە مەرجى پێشکەشکردن بۆ خوازیاران تەنها هێنانى پشتگیرییە لەو دامەزراوەیەى کە وەک فەرمانبەر کارى لێدەکات، بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاش پێویستە خوازیار پشتگیرى زانکۆیەکى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات لەگەڵ داواکارى پێشکەشکردن و پەسەندکردنى لەلایەن وەزارەت.



لە هەمانکاتدا وەزارەتەکەمان مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە ئەو کەسانەى کە خوازیارن داواکارى پێشکەش بکەن، پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکەن:



وڵاتانى بەشدار لە پڕۆژەکە بریتین لە ٩ وڵات کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە

ژمارەى کۆرس ١٣٩



ماوەى کۆرسەکان ١٢ هەفتە



مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و تایبەت دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن



تاکە مەرج هێنانى پشتگیریى فەرمانگەکەى خۆى دەبێت



پێشکەشکردن بە شێوازى ئۆنلاینە



سەبارەت بە وەزارەتى خوێندنى باڵا پێویستە لەلایەن زانکۆیەکەوە پشتیگرى پێشکەشکار بکرێت دواتریش وەزارەت پەسەندى دەکات.



بۆیە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و تایبەت دەکەین، ئەوانەى خوازیارن لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتانە کۆرس ببینن، سەردانى ئەم دوو بەستەرە بکەن، بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن و مەرج و ڕێنماییەکان و دەسکەوتنى زانیارى زیاتر:







باسنيوز
Top