ژاوه‌ژاو و پیسبوونی هه‌وا فشاری خوێن به‌رزده‌كه‌نه‌وه
توێژه‌رانی ئه‌وروپایی ده‌ڵێن سه‌لماندوویانه ژاوه ژاو و پیسبوونی هه‌وای ده‌بنه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
ئه‌وه گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستییه كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ژاوه‌ژاو و پیسبوونی هه‌وار له‌لایه‌ك و به‌رزیی فشاری خوێن له‌لایه‌كی دی ئه‌نجامدراوه و تێیدا بۆماوه‌ی 5-9 ساڵ له پێنج وڵات (نه‌رویج، سوید، دانمارك، ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا) به‌دواداچوون بۆ باری ته‌ندروستی و ژینگه‌یی 41 هه‌زار ه‌س كراوه.
په‌یوه‌ندییه‌كه هێده ئاشكرابوو كه هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازی فشاری خوێنه‌ی له‌نێوان كه‌سانی كێش ئاسایی و كه‌سانی كێش زۆر هه‌یه.
تویژینه‌وه‌كه ل جۆرناڵی زانستی European Heart Journal بڵاوبووه‌ته‌وه و پۆرتاڵی سانیس ده‌یلی ئاماژه‌یپێكردووه.
Rudaw-