زانا ئەمریکییەکان دەگەنە نهێنییەکانی ترسناکترین خاڵی جیهان

 زانا ئەمریکییەکان دەگەنە نهێنییەکانی ترسناکترین خاڵی جیهان
زانا ئەمریکییەکان دەگەنە نهێنیی ترسناکترین خاڵی جیهان، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس و دەیان فڕۆکە و کەشتی لێی ون بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە سێگۆشەی بەرمۆدا لە زەریای ئەتڵەسی، تاوەکو ئێستا هەزار کەس، زیاتر لە 75 کەشتیی گەورە و فڕۆکەش ون بوون.

زانایانی کەشناسیی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئەو باوەرەی، کە پەڵەهەوری شەش پاڵو لە ئاسمانی سێگۆشەگەدا دروست دەبێت، کە هێزی گەورەی هەوایی دروست دەکات و خێراییەکەی دەگاتە 170 میل لە کاتژمێرێکدا.

ئەو هێزە هەواییە توانای راکێشانی کەشتیی و فڕۆکەی هەیە و بەشێوەیەک بەهێزە، کە شەپۆلە هەواییەکانی دەبێتە هۆی دروستکردنی شەپۆلی ئاویی گەورە، کە بەرزییەکەی دەگاتە 13 مەتر.












باسنيوز
Top