نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ پێشمەرگەییەكی بریندار ئەنجام دەدرێت
پزیشكی پسپۆڕی ئەو نەشتەرگەرییە د. عەبدولڕەحمان بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی گوت: ئەو پێشمەرگەیە نەشتەرگەرییەكی دەگمەنی بۆ ئەنجام دەدرێت كە كاتی زۆری پێویستە، چونكە دروستكردنەوەی دەمارە هەستیارەكانی گەیاندنی هەستە لە مێشكەوە بۆ پەنجەكان.
لەلایەكی دیكەوە یەكێك لە براكانی ئەو پێشمەرگەیە بەناوی كاروان گوتی: ئەو پێشمەرگەیە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە شەڕێكی یەكلاكەرەوەدا بریندار بووە و بەهۆی ئەو برینەیەوە تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە دەوام بكات.
پێشمەرگە بریندارەكە ناوی كەیفی مستەفایە و ساڵی 1984 لەدایكبووە و خێزاندارە و پێشمەگەیە لە فەوجی سپیلك سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان.
باسنیوز