هۆكاری خوگرتن به‌فه‌یسبوكه‌وه دیاری ده‌كرێت
"دكتۆر دار میچی" گه‌وره‌ی توێژه‌رانی ئه‌و تیمه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه پێویسته زانیاری زیاتر له‌سه‌ر خۆیان له‌ئینته‌رنێتدا بڵاو بكه‌نه‌وه، چالاكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مێشكیان زیاتره كه په‌یوه‌ندی به‌ئیدراكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن زانیاری له‌باره‌ی خۆیانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه. له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌ڕێی فه‌یسبوكه‌وه ئه‌و كاره ده‌كرێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ناوچه‌یه‌كی مێشك ده‌ستنیشان كراوه كه به‌رپرسه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه كه‌سییه‌كان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت، ئه‌و زانیارییانه پشت ئه‌ستور ده‌كات كه پێشتر هه‌بوون له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زیفی مێشكه‌وه.
له‌ڕێی وێنه‌گرتن به له‌ره‌ی موگناتیسه‌وه، ئه‌وه ئاشكرا بووه كه له‌وكاته‌دا مرۆڤ بڕیارده‌دات زانیارییه‌كی تاكه‌كه‌سی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوبكاته‌وه، به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌مارۆچكه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری پاداشت له‌مێشكدا.
توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه‌شده‌كات كه هاوبه‌شی كردنی زانیارییه تاكه كه‌سییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كارا، سه‌لیقه‌یه‌كی زۆر گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له سه‌ركه‌وتن له‌پیشه‌كاندا.