یەکەم حاڵەتی چارەسەری ئایدز راگەیندرا

یەکەم حاڵەتی چارەسەری ئایدز راگەیندرا
توێژەرانی بواری پزیشکی لە فەرەنسا رایانگەیاند, سەرکەوتووبوونە لە چارەسەری منداڵێک کە لەسکی دایکی تووشی ڤایرۆسی ئایدز ھاتبوو .



بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە , ئەو کچە کاتێک لە دایک بووە ھەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بووە و پزیشکەکان بۆ ماوەی ٦ ساڵ چارەسەریان پێداوە و ماوەی ١٢ ساڵیشە چارەسەرییان راگرتووە و تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە , ئەمەش یەکەم حاڵەتی چارەسەری درێژخایەنی ڤاپرۆسەکەیە ..

ئەم کچە یەکێکە لەو گروپە بچووکانەی کە چارەسەریان بۆ کراوە لەسەرەتای توشبوونیانەوە بەھۆی ھەندێک دەرمانی تایبەت .

بەپێی ھەواڵەکە حاڵەتی ئەم کچە فەرەنسییە درێژترین ماوەی چارەسەری بووە لەم نەخۆشییە .
Top