دوای وازهێنانی جگه‌ره جه‌سته‌ی مرۆڤ چی به‌سه‌ر دێت
- 20چرکه دوای وازهێنانی جگه‌ره: زه‌ختی خوێن و لێدانی دڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه. نیکۆتینی ناو جگه‌ره، هه‌سته‌وه‌ره‌کانی سه‌مپاتیک ده‌جووڵێنن. ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه زه‌ختی خوێن و لێدانی دڵ به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
- 12سه‌عات دوای وازهێنانی جگه‌ره: مۆنۆکسیدی کاربۆنی خوێن دێته خوار و ده‌گه‌ڕێته ئاستی سروشتیی خۆی و ئۆکسیجینی خوێنیش به‌رز ده‌بێته‌وه. مۆنۆکسیدی کاربۆن پێش له وه‌رگرتنی ئۆکسیجین له‌لایه‌ن خانه‌کانی خوێن ده‌گرێت.
- دوو رۆژ دواتر: هه‌ستی چێژ و بۆن باشتر ده‌بێته‌وه.
- سێ رۆژ دوای وازهێنان: سییه‌کانی ئارام ده‌بنه‌وه و هه‌ناسه کێشان ئاسانتر ده‌بێت چونکه هێچ نیکۆتینێک له جه‌سته‌دا نامێنێت، به‌ڵام هه‌ر به‌م‌هۆیه‌ش ئاسه‌واری وازهێنانی جگه‌ره سه‌رهه‌ڵده‌دات، وه‌ک: ژانه‌سه‌ر، دڵ تێکه‌ڵ بوون و گیرانی ماسولکه، هه‌روه‌ها زیاد بوونی له‌ناکاوی ئیشتیا، له‌وانه‌شه خه‌مۆکی و ترسیشی پێوه زیاد بێت.
- چه‌ند مانگ دوای وازهێنانی جگه‌ره: گه‌ڕی خوێن باشتر ده‌بێته‌وه. ئاستی وه‌رگرتنی ئۆکسیجین له سییه‌کان سه‌دا30 به‌رز ده‌بێته‌وه، کۆخه‌ی وشک که‌متر ده‌ێبت. هه‌روه‌ها به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان سیسته‌می ناو سییه‌کان که مولکوله‌کانی ده‌روه وه‌رده‌گرێت و ده‌ریانده‌دات، جارێکی دیکه گه‌شه ده‌کاته‌وه.
- یه‌ک ساڵ، 10ساڵ و 15ساڵ به‌بێ جگه‌ره: دوای یه‌ک ساڵ ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌مار سه‌دا50 که‌م ده‌بێته‌وه. 10ساڵ دوای وازهێنانی جگه‌ره، مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان سه‌دا50 که‌متر ده‌بێته‌وه. دوای 15ساڵێش، ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌مار وه‌ک که‌سێکی ئاسایی لێدێت.