مووشه‌كێك خێراییه‌كه‌ی 10 هێنده‌ی خێرایی ده‌نگه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا، ئه‌مه چواره‌م جاره كه چین ئه‌و جۆره مووشه‌كه تاقیده‌كاته‌وه، خێرایی مووشه‌كه‌كه 10 هێنده‌ی خێرایی ده‌نگه، واته بڕینی 12 هه‌زار و 231 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و سیستمی به‌رگرییه‌ی ئێستا ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، نه‌توانێت نه ئه‌و مووشه‌كه بیپێكێ و نه ئاشكراشی بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین دڵنیایی داوه له‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیدایه و ئه‌نجامدانی له خاكی چین خۆیدا، كارێكی سروشتیی و مه‌به‌ست لێی هیچ وڵاتێك یان ئامانجێكی دیاریكراو نییه.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ستراتیژییه هێرشبه‌ره، له‌كاتێكدایه كه جۆرێك له ته‌نگژه له نێوان چین و ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ده‌ریای چین له باشوور هه‌یه و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ سه‌ردانێكی فان شانگ لۆنگ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی چین بۆ واشنتۆن كه بڕیاره هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی به ره‌فتارێكی دوژمنكارانه وه‌سفكردووه و ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ش داوای له به‌رپرسانی په‌كین و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كردووه كه ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی ده‌ریای چین بسه‌پێنن، دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن.
ئه‌مریكا به‌رپرسانی چین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به‌رده‌وام له ناوچه‌ی ده‌ریای چین له باشوور، هه‌وڵی بنیادنانی دوورگه‌ی ده‌ستكرد و بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی ده‌ده‌ن، به‌رپرسانی په‌كینیش ناوچه‌كه به موڵكی خۆیان ده‌زانن و هه‌ریه‌ك له فلیپین و برۆنای و مالیزیا و تایوان و ڤێتنام تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ریایه‌دا بسه‌پێنن.
خه‌ندان