پۆستالێك كه‌مترین زیان به‌ر سه‌رباز ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مینی پیادا بته‌قێته‌وه‌

پۆستالێك  كه‌مترین زیان به‌ر سه‌رباز ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مینی پیادا بته‌قێته‌وه‌
پسپۆڕێكی زانكۆی غازی عه‌نتاب له‌ توركیا له‌گه‌ڵ 12 توێژه‌ری دیكه‌ توانیویانه‌ ته‌كنیكێك به‌كار بهێنن له‌ دروستكردنی جۆره‌ پۆستاڵێك كه‌ سه‌ربازه‌كان له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی مین پیایاندا كه‌مترین زیانیان پێ بگات.

د. ئیبراهیم خه‌لیل، له‌گه‌ڵ 12 توێژه‌ری دیكه‌ له‌ زانكۆی غازی عه‌نتاب توانیویانه‌ ته‌كنیكێك به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌ربازان دووربخه‌نه‌وه‌ و گیانیان بپارێزن.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ 12 ساڵ پێش ئێستا ده‌ستپێكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ند جار وه‌ستێنراوه‌ و دواتر به‌رده‌وامییان پێداوه‌.

هاوكات سه‌رۆكی توێژه‌ران له‌و باره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تی: ئه‌و پێڵاوه‌ به‌رزه‌ و به‌شێكی زۆر نه‌رم و به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ سه‌رباز له‌پێی ده‌كات، له‌كاتێكدا پێ ده‌نرێت به‌ میندا ده‌ستبه‌جێ ده‌ته‌قێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پێڵاوه‌ له‌ لاكانییه‌وه‌ چه‌ند پارچه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌ ناهێڵێت مین زیانی زۆر به‌ جه‌سته‌ بگه‌یه‌نێت".

هه‌روه‌ك تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌لماندوویانه‌ كه‌مترین زیان به‌ر سه‌رباز ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مینی پیادا بته‌قێته‌وه‌.
















خەندان
Top