گرووپی مالیا و زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق - سلێمانی،ڕێككەوتننامەی دروستكردنی پرۆژەی كۆرتیارد واژۆ دەكەن
گوڵان: كارزان كانەبی
كۆمپانیای كپلاین بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاریی سنووردار، ئەندامی گرووپی مالیا و زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق - سلێمانی ڕێككەوتننامەیەكیان واژۆ كرد بۆ دروستكردنی كۆرتیاردی سلێمانی؛ كورتیارد كۆمەڵگەیەكە پێك هاتووە لە چێشتخانەگەلێك، شوێنی خۆشگوزەرانی و فرۆشگا لەسەر ڕێگەی گشتیی سلێمانی لە نێو حەرەمی زانكۆی ئەمەریكیدا.
جاكویس جین سەرراف، سەرۆكی دەستەی كارگێڕی و سەرۆكی جێبەجێكردنی گرووپی مالیا ڕایگەیاند "ئێمە شانازی دەكەین بە هاوبەشیمان لەگەل زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق - سلێمانی سەبارەت بەم پرۆژەیە"،لەبارەی واژۆكردنیڕێككەوتننامەی كار و گواستنەوە (BOT) لەگەل زانكۆكە كە بۆ ماوەی (25) سالە،گوتی "كۆرتیاردەكە دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی دەوڵەمەند و هێمنی و ئارامی لە ناو حەرەمی زانكۆ بۆ قوتابیان و نەوەكانی داهاتوو؛ واژۆكردنەكە لە 30/3/2014 لە هۆتێلی رۆتانا لە هەولێرئەنجام دەدرێت.پرۆژەكە لە سەر ڕووبەری 20،000 مەتر دووجا لەسەر زەوی دروست دەكرێت. كۆرتیاردی سلێمانی پێكهاتووە لە 35 ماركەی چێشتخانەی جیهانی و هەرێمی، چەند بژاردەیەك لە شوێنی بازرگانی و شوێنی فرۆشتنی بە تاك و دامەزارەی پزیشكی و چاپكردن و پەڕاوگە، تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو، ناوەندی تەندروستی و چاودێكردن و شوێنی خۆشگوزەرانی.
جاكویس جین سەرەفهەروەها گوتی "كۆرتیاردی سلێمانی دەبێتە شوێنێكی دیار و تایبەتی لە شارەكە."
دكتۆر دون دیكل، سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق - سلێمانی،گوتی "ئەم پڕۆژەیە دەبێتە گۆڕانكارییەكی گەورە لە خزمەتگوزارییەكانی حەرەمی زانكۆ و نیشانەی پابەندبوونی زانكۆیە كە هەنگاوێكی گەورە دەنێت لە بەرەوپێشبردنی شارەكە و هاندانی قوتابیان."
بڕیارە كارەكان لە چواریەكی دووەمی ساڵی 2016 دەست پێبكات، دیزاینی بیناسازیی كۆرتیاردەكە جوان و هاوچەرخانەیە، دەبێتە هاوڕێی ژینگە ولە دروستكردنی پرۆژەكەداكەرەستەی زۆر باش بە كار دەهێنرێت، سەرەڕای ئەمەش پرۆژەی كۆرتیاردەكە سەدان هەلی كار دابین دەكات بۆ شارەكە.
دەربارەی كۆمەڵەی مالیا
لە سالی 1936 دامەزراوە و، چالاكییەكانی كۆمەڵەی مالیا چەند كەرتێك لەخۆ دەگرێت كە ئەمانەن: پیشەسازی، دابەشكردنی كەلوپەلی بەكاربردن، جلوبەرگ و خۆشگوزەرانی، چارەسەركردن، ئەندازیاری، بەڵێندەرایەتی، پێشوازیكردن و خانووبەرە، كە لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەلات و نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئەورووپا چالاكی هەیە. كۆمەڵەی مالیا هاوكات هاوپەیمانیەتی هەیە لەگەل چەندینكۆمپانیایپێشەنگ لە جیهاندا. گرووپی مالیا كۆی كۆمپاینیاكانی لە چوارچێوەی سیاسەتێكی یەكگرتوودا كۆ كردووتەوە، ئەمەیش بۆ گەرەنتیی زیاتری گەشەپێدانی هەر كۆمپانیایەك بە یەك ڕۆحییەت.
گرووپەكە لە 20 كۆمپانیا و 6 كەرت و تەنیا عەقڵیەتێك كار دەكات و لە دەیەی ڕابردوودا لە بەرفرەوانكردنی هەرێمی و هەمەلایەنی ئابوورییەوە سەركەوتوو بووە.
بۆ بەشداریكردنتان هەموو كۆمپانیایە ئەندامەكان لەگەل ئێمە لە چوارچێوەی دروستكردنییەكبوون لە سیاسەتدا كە بەهێزی و سەلامەتی و گەشەپێدانی زیاتر لەخۆ بگرێت بۆ هەر كۆمپانیایەك بە رۆحیێكی یەكگرتوو: 20 كۆمپانیا، 6 كەرت، 1 هزری كاركردن. لە دەیەی پێشوو كۆمەڵەی مالیا نەخشەڕێگایەكی سەركەوتوویپەیڕەو كرد بۆ كەرتەكان و هەمەجۆریی هەرێمی.
كورتەیەك دەربارەی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق، سولەیمانی
ئەم زانكۆیە دەزگایەكی تەنهایە لە عێراق كە مەبەستی بەدەست هێنانی قازانج نیە بەلكو ئامانجەكەی بەرژەوەندی گشتیە . ئەركی زانكۆكە بریتیە لە دابینكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی پێشكەوتوو كە بە گوێرەی پێوەری نێودەولەتیە بۆ چۆنێتی لە فێركردنی بالا بۆ پیشەكان و فێركردنی گشتی . پرۆگرامە ئەكادیمیەكان بە زمانی ئینگلیزی فێری قوتابیان دەكرێن لە لایەن ئەندامانی دەستەی فێركردنی نێودەولەتی، كە نەخشەسازی بۆ كراوە بۆ فەراهەمكردنی پێوەرە پشت پێبەستراوەكان كە لە لایەن ڕێكخراوەكانی پشت بەستن هەرێمی لە وولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دانراوە . ئامانجی زانكۆكە بریتیە لە دەرچوونی قوتابیانی خاوەن زانیاری و بەهرەی پێویست لە سەر ئاستی پیشەیی و نیشتمانی، كە قوتابیان ئامادە دەكات بۆ ژیانێكی پیشەیی سەركەوتوو لە كەش و بارێكی دیموكراسی و كۆمەگایەكی نوێخواز و فرەخواز لە ژینگەیەكی جیهانیدا .