بەكالۆریۆسی گەشت و گوزار دەبەخشرێتە قوتابیانی كوردستان
سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزاری كوردستان مەولەوی جەبار گوتی: هەماهەنگیمان كردووە لەگەل وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوەی ئەم ساڵ بەكەلۆریۆسی گەشتوگوزار لە زانكۆكانی سەلاحەدین و سلێمانی بكرێتەوە. و قوتابیانی ئارەزوو مەند تیایدا بخوێنن.
هەروەك گوتیشی: كرانەوەی بەشی گەشتوگوزار دەرفەتێك دەبێت بۆ ئەوەی هاوولاتیانی ئێمە لەم بوارەدا كار بكەن و پلەی زانستی تێدا بەدەست بهێنن.