خوێندنی باڵا:جگه‌ له‌ زانكۆ لاین لە بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ لیستێك به‌رپرسیار نین

خوێندنی باڵا:جگه‌ له‌ زانكۆ لاین لە بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ لیستێك به‌رپرسیار نین
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ چه‌ند كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن باس له‌ نوێكردنه‌وه‌ی لیستی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كرێت, هاوكات چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن لیستێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان.


وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ لیستێك له‌و لیستانه‌ به‌رپرسیار نین\".


جەختیش دەکاتەوە:\""جگه‌ له‌و لیسته‌ نه‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران به‌ نوسراوی ڕه‌سمی و CD ئاڕاسته‌ی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، هاوكات داوا له‌ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كه‌ین كه‌ جگه‌ له‌ سایتی (زانكۆ لاین) پشت به‌هیچ سایت و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌به‌ستن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان."
Top