روونکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر بڕیاری نەکەوتنی قوتابیان بۆ ساڵی (٢٠١٢-٢٠١٣)

روونکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر بڕیاری نەکەوتنی قوتابیان بۆ ساڵی (٢٠١٢-٢٠١٣)
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) بەساڵی نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت، ھاوکات نمرەی بڕیار لە (٥ نمرە)ەوە کرایە (١٠ نمرە) بەمەرجی دەرچوون.
بۆ بەرچاوڕوونی ھەموو لایەک ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پەیوەندیدارە بەخراپی و ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ھەربۆیە ئەم بڕیارە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٢/١٠/٢٠١٣
Top