50 قوتابخانەی كەركووك نۆژەن دەكرێتەوە

50 قوتابخانەی كەركووك نۆژەن دەكرێتەوە
١ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فەرمانگەكانی شاری كەركووكدا بڕیاردرا بۆ بەروپێشچوونی ڕەوشی پەروەردەوفێركردنی قوتابیانی شارەكە، 50 قوتابخانەی ئەم شارە نۆژەن بكرێنەوە و بەڕێوەبەری خوێندنی كوردیش ڕایدەگەیەنێت بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان ئاگاداری هیچ بڕیاریك نین.


بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركووك، فەرحان عومەر، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر ڕایگەیاند: \" لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فەرمانگەكانی كەركووك بڕیاردرا بە كوژمەی یەك ملیار دیناری عێراقی ئەو قوتابخانانە كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە لە سەر بووجەی پترۆدۆلاری شاری كەركووك نۆژەن بكرێنەوە.

فەرحان عومەر، گووتی: \"" نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان سەرجەم قوتابخانەكان دەگرێتەوە واتا ئەگەر خوێدنی كوردی بێت یاخود خوێندنی عەرەبی بێت گرنگ ئەوەیە ئەو قوتابخانەیە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە بێت. بۆیە لە نێوان كوردی و عەرەبی جیاوازی ناكرێت. هەروەها ئەم بڕیارە شارۆچكەو شارەدێیەكانی كەركووك ناگرێتەوە، چونكە لە پێشتردا ئەم قوتابخانانە نۆژەن کراونەتەوە.

لەلایەكی ترەوە شێرزاد ڕەشید بەڕێوەبەری خوێندنی كورد لە پەروەردەی كەركووك بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"" ئێمە وەك بەشی كوردی ئاگاداری هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نین كە لەلایەن ئێدارەی كەركووكەوە بۆ نۆژەن كردنەوەی 50 قوتابخانە درا بێت.

ئەوەیشی باسكرد \"" ئێمە تەنها جارێك وەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەروەردەی كەركووك بەشداری كۆبوونەوەی هەفتانەی ئیدارەی كەركووكمان كردووە و دواتر نازانین بە چ هۆكارێك بۆ ئەو جۆرە كۆبوونەوەنە بانگی ئێمە ناكەن. ئەگەرچی هەندێك جار باس لە گرفتی خویندنی كوردیش كراوە، بەڵام بە بێ ئامادە بوونی نوێنەری خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركووك ئەم کۆبوونەوانە کراون."
Top