پیاوی ئەم سەردەمە ئافرەتی زیرەكی دەوێت

پیاوی ئەم سەردەمە ئافرەتی زیرەكی دەوێت
19 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە كە پیاوی سەردەمی زیاتر بایەخ بە توانا عەقڵییەكانی ئافرەت دەدات تا جوانی و لێهاتوویی لە چێشتلێناندا.

ئەو توێژینەوە نوێیە ئاشكرای كردووە پێویستە پیاوان زیاتر بایەخ بە رووكاریان بدەن، لەبەرئەوەی ئافرەتانی سەدەی بیست و یەك زیاتر دیمەنی دەرەوەی پیاو سەرنجێان رادەكێشێت و كەمتر بە شوێن مێردی دەوڵەمەنددا دەگەڕێن.

توێژەران ، ده‌ڵێن: كەمبوونەوەی جیاوازی نێوان هەردوو رەگەز لە وڵاتانی رۆژئاوا مانای ئەوەیە پێشینە تقلیدییەكانی هەردوو رەگەز لە دۆزینەوەی هاوسەردا گۆڕاوە.

توێژەرانی دەروونی لە زانكۆی یۆرك راپرسییەكیان لەسەر 12 هەزار كەس ئەنجامداوە لە 30 دەوڵەتی جیاوازدا بۆ دەست نیشانكردنی ئەو مەرجانەی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر گەرەكیانە.

دكتۆر مارسیل زینتەر كە سەرپەرشتی پرۆژەكەی كردووە دەڵێ بۆمان دەركەوت لە كۆمەڵگاكانی وەك بەریتانیا و دەوڵەتانی سكەندناڤی پیاوان بایەخی زۆر بە زیرەكیی ئافرەت دەدەن لە بری ئەوەی بیر لە توانای سێكسی و جەستەی ئافرەتان بكەنەوە یان بیریان لای چێشتی خۆش بێت.

هەروەها گوتی ئافرەتان بە شێوەی تەقلیدی پیاوانی دەوڵەمەندیان خۆشدەوێت كە دەتوانن ژیانێكی خۆشیان بۆ دابین بكەن، بەڵام لەو وڵاتانەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی ئاستی بەرزە، ئافرەتان زیاتر بایەخ بە دیمەنی دەرەوەی رەگەزی بەرامبەر دەدەن.


-PNA
Top