وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و خوێندكارانی كوردستان ده‌رده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له به‌رژوه‌ندی قوتابی و خوێندكارانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌سه‌ندكردووه.
به‌ڕێزیان روونی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، په‌ڕینه‌وه \"عبور\"" به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی پارساڵ ساڵی خوێندنی 2011- 2012 كه بۆ قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان \""زانستی و وێژه‌یی\"" ده‌رچووه، بۆ په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تیش جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاری په‌ڕینه‌وه بۆ ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2012 -2013 به‌هه‌مان مه‌رجی ئاماده‌ییه‌كانی \""زانستی و وێژه‌یی\"" جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆ ساڵی 2011 – 2012 ته‌نها پۆلی یه‌كه‌می پیشه‌یی ده‌گرێته‌وه‌و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاردراوه مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان له په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان لابدرێت و قوتابی و خوێندكاران به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه وه‌ربگیرێن ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م ئه‌و قوتابیانه ده‌ره‌خسێنێت كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تیش ئه‌وا بڕیاردراوه به ته‌كلیفكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان بۆ دیراسه‌تكردن و ئاماده‌كردنی ئاماری گونجاو و پێویست به‌مه‌به‌ستی ده‌كردنی بڕیاری گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و خوێندكاران‌دا.
"