قرژاڵ لە رێگەی تیشكی سەروو بنەوشەییەوە خۆراكی خۆی دەدۆزێتەوە

قرژاڵ لە رێگەی تیشكی سەروو بنەوشەییەوە خۆراكی خۆی دەدۆزێتەوە
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)ـ زانایانی ئەمەریكی بۆیان دەركەوتووە جۆرە قرژاڵێك كە لە قوڵایی سەدان مەتر لە ژێر دەریادا دەژی، بەهۆی بینینەوە سەرنجی خۆراكی چواردەوری خۆیان دەدەن.
توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا بۆیان دەركەوت چاوی ئەو قرژاڵانە وەڵامی هەیە بۆ تیشكی سەروو بنەوشەیی كە لە مەرجان و پێكهاتەكانی‌دیکه‌ی ناو دەریاوە دەردەچێت.

توێژەران لە ژێر سەرپەرشتی تامارا فرانك لە زانكۆی نۆڤا ساوس ئیسترن، گوتیان ئەو جۆرە قرژاڵە لە سێ شوێنی جیاواز بە دووری 500 تا 1000 مەتر لە نزیك دوورگەكانی باهاما دەژین.

توێژەران وێنەی قرژاڵەكانیان لە كاتی راوكردن گرت و سەرنجی درێژترین تیشكی بیۆلۆجییان دا كە لە گیانەوەرەكانی نێو دەریاوە دەردەچێت.
زاناكان شیكردنەوەیان بۆ تیشكەكان كرد بە هێزی 370 تا 600 نانۆمەتر و بۆیان دەركەوت ئەو جۆرە قرژاڵە لە كاری گەڕان بە دوای خواردندا پشت بە تیشكی سەروو بنەوشەیی دەبەستێت.

-PNA
Top