وەزارەتی ئەوقاف كارو كۆششی جددی كردووە بۆ پاراستن و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی ئایینە جیاوازەكان

وەزارەتی ئەوقاف كارو كۆششی جددی كردووە بۆ پاراستن و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی ئایینە جیاوازەكان
1) یەكخستنی تەوەری وتاری ئایینی هەفتانە لە رۆژانی هەینی كە تێیدا سێ تەوەری سەرەكی لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕی ئایینی بە شێوەیەكی هەفتانە دادەنرێت كە لە 3014 مزگەوتدا تەوەری وتارەكان لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەش دەكرێن.
2) كردنەوەی پەیمانگای كوردستان بۆ پەرەپێدانی وتاربێژانی هەرێم كە تێیدا سەرجەم وتاربێژان بەشداری دەكەن، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی مامۆستایانی ئایینی.
3) یارمەتیدان و هاوكاریكردنی پتر لە 2500 مامۆستای ئایینی، بەتایبەتی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی زیاتر لە ئاستی پێویست بە ئەركی خۆیان هەستاون.
4) پێدانی سوپاسنامە بە زیاتر لە 2500 مامۆستای ئایینی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و سازدانی مەراسیمی جیا بۆ شارو شارۆچكەكانی كوردستان.
5) رێكخستن و سەرژمێریی وردی موڵكەكانی وەزارەت و دروستكردنی داتابەیسی تایبەت بە موڵكەكانی وەزارەت و دووبارە رێكخستنەوەی لەگەڵ بازاڕی ئەمڕۆ.
6) دروستكردنی بۆردی باڵای وەزارەت بە سەرپەرشتیی رێزدار وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ئەندامیەتی كەسانی شارەزای ئایینی و پسپۆڕی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی بۆ داڕشتنی بەرنامە و كاری وەزارەت.
7) دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی پێكەوەژیانی ئایینەكان لە دیوانی وەزارەت، ئەویش بۆ زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان پێكهاتەكانی كوردستان.
8) كردنەوەی هۆڵی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری ئێزیدییەكان لە دیوانی وەزارەت.
9) سەرپەرشتیكردنی ( 5556) مزگەوت لەسەر ئاستی هەرێم.
10) بەڕێوبردنی سەرجەم چالاكییە تایبەتییەكانی هەموو پێكهاتە ئایینییەكانی كوردستان و بەشداریكردنی هەموو پێكهاتەكان لە بۆنەكانی یەكتری.
11) كردنەوەی خولی بەردەوامی پەرەپێدانی نێوان هەموو پێكهاتەكان دیوانی وەزارەت.
12) جێبەجێكردنی مەراسیمی حەجی ساڵانە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە 5550 حاجیی هەرێم لە هەر ساڵێكدا.
سەرپەرشتیكردنی زیارەتكاران و عومرەكارانی هەرێم كە ساڵانە دەگاتە نزیكەی 20 هەزار عومرەكار كە لە هەرێمەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە دەكەن.
Top