سـیـروان پـێـویـستی بـەپـرۆژەی ئـاودێری و دروستكردنی سایلۆ هەیە

سیروان لەساڵی 1957ەوە بووەتە ناحیەو 97 گوند لەسنوورەكەی هەیە، ئەم ناحیەیە كە 13 كیلۆمەتر لەشاری هەڵەبجەوە دوورە ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 10 هەزار كەسە، سیروان گەرچی بەناوچەیەكی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری دەوڵەمەند دادەنرێت و تەنانەت رێژەی ئاوی ژێر زەویشی یەكجار زۆرە، بەڵام لەرووی كشتوكاڵەوە كەمتر گرنگی پێدراوە، هەرئەمەشە وایكردووە تەنیا 60 گوندی ئاوەدان بێتەوە. خەڵكی ئەم سنوورەش هەروەكو زۆر لەدانیشتوانی ناحیەكانی تر بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان چاوەڕێی ئاوڕلێدانەوەی حكومەتن، چونكە ئەو كارو پرۆژانەی ئێستا لەم ناحیە ئەنجامدراوە بەپێی خواست و داواكاری هاووڵاتییان نییە. وەكو تیمی گۆڤاری گوڵان لەسەردانێكدا بۆ ناحیەی سیروان لە نزیكەوە گوێبستی داواكاری هاووڵاتییان بووین و لەپاشان ئەو داواكاریانەی هاووڵاتیانمان ئاراستەی ( شاهۆ عوسمان ) بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان كرد.
خراپی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان
سەرەتا لەگەڕەكی ئازادی هاووڵاتی (ئارام كەمال) سەبارەت بەكەموكوڕی لەپرۆژە خزمەتگوزارییەكان وتی: (خراپی شەقام و ڕێگاوبان و لاوازی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و كۆنی بینایەی قوتابخانەكان و نەبوونی باخچەی ساوایان لەگرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەن كە هاووڵاتیانی سیروان پێویستیانە..)، سەبارەت بەئاویخواردنەوە هاووڵاتی (نەوشیروان محەمەد) گلەیی لەمبوارەدا هەبوو ناوبراو پێی وایە كەمی ئاویخواردنەوەو خراپی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاو لەریزبەندی پێشەوەی ئەو كارانە دادەنرێت كە پێویستە مشوری بخورێت بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان)، بەهەمانشێوە هاووڵاتی (مەحموود رەزا) وتی:( كێشەی ئاویخواردنەوە لەهەندێك گەڕەك و كۆڵان هەیە، ئەمەش بۆ خراپی و كۆنی تۆڕی دابەشكردنی ئاویخواردنەوە دەگەڕێتەوە )، كەرتی پەروەردەش بێ كەموكوڕی نەبووە لەم رووەوە هاووڵاتی (ئیسماعیل حەمەد) وتی :( گەرچی لەناحیەكەماندا چەند بینایەیەكی نوێ بۆ قوتابخانەكان دروست كرا بەڵام زۆربەی بینایەی قوتابخانەكانمان كۆنەو درزی گەورەی تێكەوتووە، وەكو بینایەی قوتابخانەی – هەلێز- كە لەم زستانە مەترسی داڕمانیشی لێدەكرێت، هەروەها لەرووی باخچەی ساوایانیشەوە كەموكوڕی زۆرمان هەیە)، سەبارەت بەكەرتی تەندروستی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكیش هاووڵاتی (محەمەد ساڵح) وتی:( سەڕەرای ئەوەی لە بنكە تەندروستیەكەمان پزیشكی پسپۆر و شارەزا كەمە، هاوكات نەبوونی دەرمان و ئامێری پێشكەوتووی پزیشكیش گرفتێكی ترە یا ئامێرە پزیشكیەكان كەم بەكار دەهێنرێت)، هەر سەبارەت بەمبوارە هاووڵاتی (مەلیحە عەبدولكەریم) پێی وابوو بەگشتی پزیشك بۆ پشكنینی هەموو نەخۆشیەكان كەمە یا هەر نییە، لەمبارەیەوە وتی :( پزیشكی پسپۆر بەتایبەتی بۆ بواری نەخۆشیەكانی ئافرەتان و لەدایكبوون و منداڵان كەمەو كەموكورتییەكی لەم رووەوە هەیە، هەر بۆیە ئافرەتان لەكاتی پێویستیدا دەبێت سەردانی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە یا سلێمانی بكەن). سەبارەت بەئاستی پێشكەشكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ گوندەكان هاووڵاتی (ڕەئووف وسوو) وتی: (بەپێی پێویست كارو پڕۆژە بۆ گوندەكان ناكەن، هەربۆیە زۆربەی گوندەكانمان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بێ كەموكوڕی نین، تەنانەت چەندین گوند هەر لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری ئاوەدان نەكراونەتەوە). لەلایەكی ترەوە سستی بەڕێوەچوون و جێبەجێكردنی پرۆژەكان گلەییەكی تری هاووڵاتیانی ناحیەی سیروانە؛ لەمبارەیەوە (سەركەوت عەلی) وتی:( ئەو پڕۆژانەی لەم شارۆچكەیە جێبەجێ دەكرێن زۆربەیان كاركردنی تێیدا سستە و هۆكارەكەش زیاتر بۆ نەبوونی بەدواداچوون و كەمتەرخەمی ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكان دەگەڕێتەوە).
ئەو بۆشایەی لە نێوان یەكەی ئیداریی و لایەنی دادوەری هەیە بۆتە پاڵنەرێك كە خەڵك زێدەڕۆیی لەسەر كارەباو ئاو و شەقام و زەوی شارەوانی بكات
بەمەبەستی بەدواداچوونی داواكاری هاووڵاتیان و بوونی كەموكوڕی و ئەو پرۆژانەی بۆ چارەسەركردنی ئەنجامدراون، سەردانی یەكەی ئیدارەی ناحیەی سیروانمان كردوو چەند پرسیارێكمان لە شاهۆ عوسمان بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان كرد سەرەتا سەبارەت بەنەبوونی ماستەرپلان و بوونی گرفتی كوژانەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان وتی:( سەنتەری ناحیەكەمان كەوتۆتە ناو جەرگەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی شارەزوور، كوژانەوەی زەویش بۆتە كێشە بەتایبەتی لەگەڵ جوتیارەكانی خاوەنی گرێبەستی زەوییە كشتوكاڵیەكان، چونكە ڕێژەی كوژاندنەوەو قەرەبووكردنەوەی جوتیارەكان 3% یەو ئەم بڕەش كەمەو، بڕیارە لەلایەن حكومەتەوە پڕۆژەو ڕێنماییەك دەربچێت و قەرەبووكردنەوەی جوتیاران زیاد بكرێت، هاوكات شارۆچكەی سیروان ماستەرپلانی بۆ نەكراوە، بڕیارە لە بەرنامەی ساڵی 2013 ماستەرپلانی ناحیەكە دەست پێ بكات، لەلایەكی تر ئەو دوو گوندەی كە ناحیەكەی لێ دروستكراوە لەڕووی نەبوونی دیزاینەوە كێشەو بێسەروبەرییەكی بۆ دروست كردووین و كێشەی نەبوونی تاپۆكردنیان هەیە).
كێشەی ئاویخواردنەوە
سەبارەت بە كیشە و كەمی ئاویخواردنەوە بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی: (تۆڕی دابەشكردنی ئاویخواردنەوە یەكێك بوو لەو كێشانەی كە پێویستی بە چارەسەركردن هەبوو، هەر بۆیە ئێستاكە لە چەند شوێنێك لە ناو سەنتەری ناحیەكەدا كار لەسەر دانان و نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە دەكەین. هەروەها بۆ چارەسەركردنی سەرچاوەی ئاویش چەند بیرێكی ئیرتیوازیمان هەڵكەند و چەند ئەمبارێكی گلدانەوەی ئاویشمان دروست كردووە، هاوكات لە هەندێ گوندی سنوورەكە كێشەی ئاومان لە سەرچاوەوە هەیە و بۆ ئەو گوندانەش بەرنامەو پلانی چارەسەركردنیان بۆ دانراوە و كێشەی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی گوندەكانمان هەیە، چونكە زۆربەی گوندەكان پێشتر تەنیا سەرچاوەی ئاویان بۆ كرابوو ئێستا ساڵانە چەند گوندێك لە سەرچاوەكەوە بۆ ناو گوند و ماڵەكان تۆڕی دابەشكردنیان بۆ دادەنێین، بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و سوود وەرگرتن لە ئاوی سەر زەوی پڕۆژەیەكی ستراتیژی ئاوی خواردنەوە لەسەر قەرزی درێژخایەن كە لەلایەن ڕێكخراوی جایكای یابانی دراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ قەزای هەڵەبجەو سەیدسادق و ناحیەی سیروانە ئەنجام دەدرێت و سەرچاوەی ئاوەكەش زێی سیروانە).
چەند قوتابخانەیەكی كۆن هەیە
پێویستیان بەنۆژەن كردنەوەیە
سەبارەت بە گرفتی بینایەی قوتابخانە و میلاكاتی مامۆستا بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی: (چەند قوتابخانەیەكی كۆنمان هەیە كە پێویستیان بەنۆژەن كردنەوە هەیە كە ئەویش ئێستا خراوەتە پلانەوە بۆ چاككردنەوەیان و لە گوندەكانیش هەر گوندێك ڕێژەی یاسایی قوتابیان هەبێت ئەوە قوتابخانەیان هەیە و ئەو گوندانەی قوتابیشیان كەم بێت لە ڕێگای كابینەوە قوتابخانەمان بۆیان كردۆتەوەو هەموو ساڵێك لە گوندەكاندا بەپێی بڕی بودجەو پلانەكان بینایەی قوتابخانەمان بۆ دروست كردوون، هاوكات چەند گوندێكی سنوورەكە كە ڕێژەی قوتابیان كەمە بینایەی قوتابخانەیان نییە و لەپلانی 2013دا دروستكردنی قوتابخانە بۆ ئەو گوندانە لە ڕیزبەندی یەكەم دانراون، لەلایەكی تر لە بواری باخچەی ساویان كێشەی بینایەمان هەیە، ئێستا پڕۆژەی بینایەكی باخچەی ساوایان لە قۆناغی تەندەر دایە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەچێتە قۆناغی جێبەجێ كردن).
كەرتی تەندروستی
سەبارەت بە كێشەو كەموكوڕی و پێداویستییەكانی بواری تەندروستی بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی: (كێشە و گرفتی هاووڵاتیان لە بواری تەندروستی كەمی و جۆری داودەرمان و پشكنیینەكانە لەگەڵ نەبوونی پزیشكی شارەزاو پسپۆڕو ئافرەتان و هۆڵی نەشتەرگەری و لەدایكبوون و منداڵان، بەحوكمی ئەوەی قەزای هەڵەبجە نزیكە بۆ هەندێ حاڵاتی نەخۆشی بەتایبەتی نەشتەرگەری و لەدایكبوون و منداڵان هاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەكەن. گوندەكانی سنوورەكەش هەندێكیان بنكەی تەندروستیان هەیە و لایەن كارمەندی تەندروستی نەك پزیشك سەرپەرشتی دەكرێت، ئەو سیستەمەی لە بواری تەندروستی لە گوندەكان هەیە كۆنە و پێویستی بە پێداچوونەوەو گۆڕانكاری بنەڕەتی هەیە).

ڕێگای گوندەكان كەموكوڕی هەیە
سەبارەت بە كێشەو گرفتی ڕێگاوبان بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی:( ئێمە وەكو ناحیەی سیروان لە سێكتەری ڕێگاوبان و كۆڵان و شەقامە ناوخۆ و گوندەكان و دەرەوە كێشەو گرفتمان هەیە، هەروەها ناو سەنتەری شارۆچكەو گەڕەكەكانیش چەندین كۆڵان و شەقام هەیە كە زۆر بێسەروبەرن و شۆستەو قیڕتاویان نییە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەك دەرچووە بۆ قیڕتاوكردن و شۆستە دروستكردنی دوو گەڕەكی ناو سەنتەری شارۆچكەكە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بودجەیەكی تایبەتی بۆ قەزای هەڵەبجەو دەورووبەری تەرخانكردووە لەسەر ئەم بودجەیەشدا تەنیا ناو ناحیەكە 6 ملیار دیناری بەركەوتووە ئەویشمان تەرخانكردووە بۆ پڕۆژەی پانتایی سەوز و ڕێگاوبان دروستكردن، بۆ ڕێگای گوندەكانیش ئێستاكە چەند پڕۆژەیەك لەژێر ئەنجامدان و بەرنامەدایە، هەروەها لە پڕۆژەی جووت سایدكردنی نێوان (هەڵەبجە – سیدسادق) كە بەناو ناحیەی سیروان دادەڕوات و بەمەش ئێمەش لێ سوودمەند دەبین، ئەو پڕۆژەیە ئێستاكە لە قۆناغی جێبەجێ كردنەو هەنگاوی باشی بڕیووە، ئەو پڕۆژەیە دواكەوتووە و هۆكارەكەشی بۆ گۆڕانی ئاڕاستەی ڕێگاكە دەگەڕێتەوە. هەروەها لەبواری شارەوانی تائێستا لە كۆكردنەوە و خۆ رزگاركردن لە زبڵوخاشاك كە بەسیستەمی كۆن جێبەجێ دەكرێت كێشەمان لە خۆرزگاركردنە كە هەیە، هەروەها ناحیەی سیروان بۆ پاك ڕاگرتنی بە بەرنامە بەپێی ئەو بودجەیەی بۆمان تەرخان دەكرێت پڕۆژەی ئاوەڕۆمان ئەنجامداوە، بەڵام لەم كارانە گرنگتر دانانی پاڵاوگەیە لە كۆتایی ئاوەڕۆكان لەو شوێنانەی كە ئاوەڕۆكە دێتە دەرەوە بەتایبەتی لە سنووری ئێمە، چونكە ئەو ئاوەڕۆیانەی كە ئێستا لە هەڵەبجەش دروست دەكرێن هەر دێنەوە ناوچەكەی ئێمەو دەڕژێنە ناو ئاوی سیروانەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوەكە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هەموو خەڵكی ناوچەكە دەبێت بەتایبەتی كە ئێستا پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە – سیدسادق – سیروان لەسەر ئەم ئاوە دروست دەكرێت).
بەڕێوەبەری ناحیە
لە ڕووی كارگێڕیی و داراییەوە دەسەڵاتی نییە
سەبارەت بە دابەزاندنی دەسەڵاتی كارگێڕی و كاریگەری لەسەر كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی: (لێپرسراوی یەكە كارگێڕییەكان ئێستاكە لە ناو حكومەت بێ دەسەڵاتترین چین و توێژین، گەرچی زۆرترین ئەركمان لە ئەستۆدایە، چونكە ئێمە لە ڕووی كارگێڕیی و دارایی دەسەڵاتمان نییە، هاوكات هەندێ دۆسیە هەیە ڕەوانەی دادگای هەڵەبجەمان كردوو و ئەوانیش وەریان نەگرتووە و بۆیان ڕەوانەكردینەوە و ئەو بۆشایەی لە نێوان ئێمە و لایەنی دادوەری هەیە بۆتە پاڵنەرێك كە خەڵك زێدەڕۆیی لەسەر كارەباو ئاو و شەقام و زەوی شارەوانی . . . بكات.).
سایلۆو كۆگای ساردكەرەوە
سەبارەت بە كارو پڕۆژەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی:( گلەیمان لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە و كۆمەڵێ موڵكی خۆیان هەیە تا ئێستاكە نەیانتوانیوە بۆ خۆیان بگێڕنەوە، هەروەها بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە پێویستمان بە سایلۆ هەیە و پێش ئەوی سایلۆ دروستكرێت بە شێوەیەكی كاتی بۆ ئاسانكاری هاووڵاتیان لەبری ئەوەی بچنە قەزای سیدسادق ئەوە گۆڕەپانێكی وەرگرتنی دانەوێلەمان بۆ دروست بكەن، هاوكات پێویستمان بە كۆگایەكی ساردكەرەوە هەیە . ئێمە گلەیەكی زۆرمان لە وەزارەتی پیشەسازی هەیە كە تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەكی لەم سنوورەدا ئەنجام نەداوە بەتایبەتی دروستكردنی كارگەی قوتوبەند، هەروەها كارگەیەكی دۆشاوی تەماتە لە سلێمانی هەبوو لەپاشان گوازرایەوە بۆ سیروان ماوەی سێ ساڵە وەزارەتی پیشەسازی گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەك بەستووە و تا ئێستا نەهاتوون كاری لەسەر بكەن و كارگەكە هەر لە كار كەوتووە و لەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانییەكە كراوە هیچ ڕاوێژێك بە ئێمە وەكو یەكەی ئیدارە بە ئێمە نەكراوە، ئێستا داوامان لە حكومەت و لایەنی پەیوەندار ئەو گرێبەستە هەڵوەشێننەوەو بە كۆمپانیایەكی دیكەی بدەن بە مەرجێك كارگەكە ئیش بكات).
شاهۆ عوسمان بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان بۆ (گوڵان)
گرفتی كەمئاوی لە ناو سەنتەری ناحیەو گوندەكان هەیە

Top