سەنگاو پڕۆژەی ئاوی بۆ كراوە.. بەتانكەر ئاو دابەش دەكەن
September 27, 2012
راپۆرتەکان
كەمیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان
كاتێك دەگەیتە سەنگاو راستەوخۆ دیمەنی كەمیی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانت بەرچاو دەكەوێت، هاوكات كاریگەریی وشكەساڵیش بەو ناحیەوە دیارە، هەربۆیە داواكاری هاووڵاتیان سەبارەت بەپێداویستیی ناحیەكەیان لەپرۆژەو كارە خزمەتگوزارییەكان زۆر بوو، لەناو سەنتەری سەنگاوو لەگەڕەكی سەركارێز،هاووڵاتی قادر ئەحمەد وتی:( سەنگاو لەڕووی خزمەتگوزارییەوە كێشەو گرفتی زۆرەو نەتوانراوە بەجیدی ئاوڕمان لێ بدەنەوە)، ئەم هاووڵاتییە باسی لە كێشەیەكی سەرەكی كرد كە تا ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە ئەویش كێشەی كەمیی ئاوی خواردنەوەیە لەمبارەیەوە وتی: (لەناحیەكەماندا گرفتی ئاو بۆتە كێشەیەكی درێژخایەن و بێ چارەسەر ماوەتەوە، گەرچی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەمان بۆ كراوە بەڵام بەهۆی خراپیی پرۆژەكەوە بەتانكەر ئاو بەسەر گەڕەك و ماڵەكاندا دابەش دەكرێت)، هەر سەبارەت بەم كێشەیە هاووڵاتی فایەق عەلی وتی:( كەمیی ئاوی خواردنەوە كێشەی سەرەكی هەموو خەڵكی سەنگاوە، ئەو بیرانەشی لەماڵان لێدراوە بەهەڵكەندنی بیری سووری وشك دەبن، داواكارم پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گونجاو بۆ ناحیەكە ئەنجام بدرێت تاوەكو لە بێ ئاوی رزگارمان بێت). سەبارەت بەكەموكوڕی پەروەردەش هاووڵاتی پەیوەند كامەران وتی:( كێشەی قوتابخانەو مامۆستامان لە ناو سەنتەری شارۆچكەكە كەمە، بەڵام كێشەی قوتابخانەو خوێندن زیاتر لە گوندەكان هەیە بەتایبەتی لەڕووی نەبوونی قۆناغی ئامادەیی لە گوندەكان، كە وایكردووە ئەو قوتابیانەی كە قۆناغی سەرەتایی و بنەڕەتی تەواو دەكەن لەخوێندن دادەبڕێن، تەنانەت جگە لەم كێشەیە كەمی مامۆستاش لەقوتابخانەی گوندەكان كێشەیەكی تری ئاڵۆزەو چارەسەر نەكراوە). گرنگی نەدان بە خواستی گەنجان وەكو زۆربەی قەزاو ناحیەكانی تر لەسەنگاویش دركی پێ دەكرێت لەمبارەیەوە هاووڵاتیی مامۆستا بێستون لەگەڕەكی قازی محەمەد وتی:( ناحیەكەمان لەبواری سەنتەری رۆشنبیری و لاوان كەموكوڕی هەیەو پشتگوێخراوە، بۆیە بەپێویستی دەزانم بۆ گەنجەكانمان ساڵانە لەوەرزی پشووی هاویندا خولی ڕۆشنبیری بكرێتەوە ). سەبارەت بەخزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و داواكاری هاووڵاتییان ئەم مامۆستایە پێی وابوو كۆڵان و شەقامەكانی ناو گەڕەكەكان پێویستیان بەچاككردن و قیڕتاوكردن هەیە، لەلایەكی دیكە لەڕووی پارك و باخچەوە گلەیی و گازندە هەبوو، چونكە لەناو ناحیەكە دوو باخچە هەیە كە دەرگاكانیان داخراوەو ناهێڵن كەس بچێتە ناوی و دارو پانتایی سەوزەكانیشیان بەرەو وشكبوون دەچن و خزمەت ناكرێن. هەروەها هەندێ پڕۆژە هەیە بە شێوەیەكی خراپ و كەموكوڕی زۆرەوە ئەنجامدراوە هەر وەكو ئەو ئاوەڕۆیانەی كە لەناو گەڕەك و سەنتەری ناحیەكە ئەنجام دراوە كە لەهەندێ شوێندا ئاوە پیسەكە پەنگ دەخواتەوە و ناڕوات. هەر سەبارەت بە خراپیی كارو چالاكی پرۆژەكانی شارەوانی مامەند مەجید وتی:( پرۆژەی ئاوەڕۆ لەچەندین شوێنی ناو سەنتەری ناحیەكە ئەنجامدراوە، كەچی لەهەندێ جێگادا ئاوی لێ ناڕوات، لەلایەكی دیكە ئێمە لەبەر نەبوون و كێشەی تاپۆی زەوی و خانووەكانمان لە پێشینەی خانووبەرە سوودمەند نەبووین، داواكارین لەحكومەت كێشەی تاپۆكردنی زەوی و خانووەكانمان بۆ چارەسەر بكەن یا بەبڕیارێكی تایبەت پێشینەی خانووبەرەمان پێ بدەن ). سەبارەت بە بارودۆخی گوندەكانی سنوورەكەش كە لەڕووی خزمەتگوزارییەكانەوە زۆر پشتگوێخراون، هەر لە پرۆژەكانی كارەباو ئاوو ئاودێری و ڕێگا، تەنانەت ژمارەیەك لەو هاووڵاتییانەی قسەیان بۆ كردین باسیان لە نەبوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان كرد كە بەهۆیەوە كۆچی گوندنشینەكان بۆ ناحیەو قەزاو شارەكان دەستی پێكردۆتەوە.
ئەو داواكارییانەی هاووڵاتیان و چەند پرسیارێكی دیكەمان ڕووبەڕووی فەلاح مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو كردەوە كە بەڕاشكاویی وەڵامی هەموو پرسیارەكانی داینەوە؛ كە پووختەی وەڵامەكانی لێرەدا بڵاودەكەینەوە.
كێشەی ئاوی خواردنەوە
سەرەتا سەبارەت بەكێشەی ئاوی خواردنەوە لەسەنتەری شارۆچكە و گوندەكانی سنوورەكە بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: ( كێشەی ئاوی خواردنەوەمان هەبووەو بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بەتێچوونی زیاتر لە 1 ملیارو نیو دینار بۆ ناحیەكەمان ئەنجامدراوە، بەڵام ئەو پڕۆژەیەش لەبەر كەمیی ئاوی ژێر زەوی لە ناو ناحیەو سنوورەكەدا نەیتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكات، هیچ سەرچاوەیەكی زێی بچووكیش لەسنوورەكە نزیك نییە تا بتوانین لەو سەرچاوەوە پڕۆژەی ئاو بۆ ناحیەو سنوورەكەمان دابین بكات، لە سنووری گوندی زینانە دوای رووپێوكردن و بەدواداچوونێكی زۆر گەیشتنە ئەوەی كە لەم شوێنەدا ئاوی ژێر زەوی هەیە و دەتوانرێت بیرێكی لێ هەڵكەندرێت و سوودی لێوەربگیرێت كە بەم پڕۆژەیەش كێشەی ئاوی ناو سەنتەری ناحیەكەمان نامێنێت، بەڵام كە ئێستا ئاو بۆ ماڵەكانی ناحیەكە نایەت ئەوە هۆكارەكەی خراپی و كێشەی تۆڕی دابەشكردنی ئاوەكەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بودجە تەرخانكراوە تاوەكو لەهەر شوێن و گەڕەك و كۆڵانێك بۆڕی تۆڕی دابەشكردنی ئاو شكابێت نۆژەنی دەكەینەوە، ئەو كێشەی شكان و خراپیی تۆڕەكە لەهەندێ شوێندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو كاتەی ئەو بۆڕی و تۆڕە لەناو سەنتەری شارۆچكەكە دانراوە هیچ تێستێكی بۆ نەكراوە. هۆكاری خراپیی ئەو پڕۆژەیە و هەر پڕۆژەیەكی تر و لەهەر شوێنێكیش بێت بۆ نەبوونی بەدواداچوون و هەندێكیشی لەبەر هەبوونی هەندێ پەیوەندیی دەگەڕێتەوە كە چاوپۆشی لە كەموكوڕییەكان كراوە، بۆ بەدواداچوون لەسەر پڕۆژەی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی ناو سەنتەری ناحیەكە داوام لە سەرۆكی شارەوانیی پێشووی سەنگاو كردووە كە بۆچی ئەو پڕۆژەیە بەكەموكوڕییەوە وەرگیراوە لەوەڵامدا دەڵێت:( لەكاتی خۆی لەپارێزگای سلێمانییەوە داوای زۆریان لێ كردم كەدەبێت هەر ئەو پڕۆژەیە وەربگریت..)، ئەو بەڵگەیەش ئەوەتا لەبەردەستە و دەیسەلمێنێت كە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە كەمتەرخەمی لەو پرۆژەیە كراوەو دەتوانن وێنەی بگرن و بڵاویشی بكەنەوە. هەروەها لە هەندێ گوندی سنوورەكە كێشەی ئاومان هەبووە بۆمان چارەسەركردن و ئەوانەی ماون لەبەرنامەیە بۆیان چارەسەر بكەین، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لەهەندێ كارو ئیشدا كەمتەرخەم و سستن و لەسەردان و ئەنجامدانی پڕۆژەدا دوادەكەون. بۆیە بەپێویستی دەزانین هەندێك بوودجەو دەسەڵات بۆ جێبەجێكردنی هەندێ پڕۆژە بە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگاو بدرێت.
كێشەی تاپۆی خانووەكانی هاووڵاتیان
سەبارەت بە هەبوونی ماستەرپلان یا نەخشەی بنەڕەتی كە بۆ ئیش وكارەكانی ناو ناحیەكەو چارەسەركردنی كێشەی كوژاندنەوەی زەوی و تاپۆی خانووبەرە بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی:( ناحیەی سەنگاو ماستەرپلانی نییە، بەڵام نەخشەی بنەڕەتی هەیە، هەروەها لەناو سەنتەری ناحیەكەدا كێشەی تاپۆ هەیە و كۆمەڵێك پارچە زەوی هەیە تا ئێستاكە هەر بەناوی وەزارەتی شارەوانییە، لەكاتێكدا نەخشەی بنەڕەتی شارۆچكەكە كراوە و زەوی پارچە پارچە كراوە ئەوە كێشە و گرفت لە دیزاینی زەوی و تاپۆكردنیان دروست بوو، لەبەر هەبوونی زەویی زیاد لەناو سەنتەری ناحیەكەدا ئەوە ئێستاكە پێویستمان بەكوژاندنەوەی زەوی دیكە نییە و ئەو كەسەی تاپۆی نەبێت لە پێشینەی خانووبەرەش سوودمەند نابێت و بێبەش دەبێت. لێرەدا داواكارین وەزارەتی پێوەندار كار لەسەر ساخكردنەوەو تاپۆكردنی ئەو زەویانەی ناو سەنگاو بۆ خەڵكەكە بكەن.
ڕێگاوبان و قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكان
سەبارەت بەكێشەی ڕێگاوبانە سەرەكییەكان و قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكان بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: لەناو سەنتەری ناحیەكەدا ئێستا بۆ چاككردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی هەندێ گەڕەك و چەند شەقامێكی دیكە بەرنامەو پڕۆژەمان و هەندێكیان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن و هەوڵ دەدەین ساڵانە بەپێی ئەو پلان و بەرنامانەی هەمانە كۆڵان و شەقامەكانی ناو گەڕەكەكانی شارۆچكەكە قیڕتاو و شۆستەیان بۆ بكەین، هەروەها لەڕێگا سەرەكییەكانی سنوورەكە كە بۆ ناو ناحیەكە دێت ئەوە ڕێگای چەمەماڵ – سەنگاو نۆژەنكراوەتەوە، پڕۆژەی چاككردنی ڕێگای سەنگاو – بانی مۆڵیش كە دوا گوندی سنوورەكەیە لەلای دەربەندیخانەوە خراوەتە بەرنامەو ئەمساڵ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام دوو ڕێگای تری سەرەكی زۆر گرنگ لەسنوورەكە هەیە كە زۆر خراپن، ئەوانیش ڕێگای سەنگاو – قادركەرەمە كە زۆر ستراتیژییە كەچی بێسەروبەرە و وێرانە، داواكاریمان بەنووسراو بۆ چاككردنی ئەو ڕێگایە بەرزكردۆتەوە تا ئێستا بێ وەڵام بووە، ڕێگاكەی تریش سەنگاو – جەهفەرانە كە لێرەوە بۆ قەراخ و لەوێشەوە بۆ سلێمانی دەچێت. هاوكات گوندەكانی سنوورەكەش بەشی زۆریان پێویستی بە چاككردنی تۆڕی ڕێگاوبان هەیە .
هەر سەبارەت بەخزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و كۆكردنەوەو خۆ رزگاركردن لەزبڵوخاشاك لەناو سەنتەری شارۆچكە و گەڕەكەكاندا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: سیستەمی پاككردنەوە و خۆرزگاركردن لەزبڵوخاشاك كۆن و تەقلیدیە، بۆ پاككردنەوەی سەنتەری ناحیەكە چەند كرێكارێك بە گرێبەست لە شارەوانی دامەزراون بەو كارە هەڵدەستن و لەپاشان زبڵوخاشاكەكە دەگوازنەوە شوێنێك لەدەرەوەی شارۆچكەكە و دەیسووتێنن، ئەمەش بۆ پیسبوونی ژینگەی سنوورەكە زۆر مەترسیدارە.
پانتایی سەوزاییەكان وشكی كردووە
سەبارەت بە پارك و باخچەو یاریگای وەرزشی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: باخچەكانی ناو سەنگاو لەبەر نەبوون و كەمیی ئاو وەكو پێویست ئاو نادرێن، هەر ئەمەشە وایكردووە دارودرەختەكەی وەكو پێویست گەشەی نەكردووە و پانتایی سەوزایەكان وشكی كردووە، بەڵام بە دڵنیایەوە لە ماوەی یەك مانگدا چارەسەری ئەو گرفتە دەكەین و باخچەكان دەخەینە خزمەتی هاووڵاتیانی سەنگاوەوە، لەڕووی وەرزشەوە گۆڕەپانێكی تاتان و مەلەوانگەیەكی مۆدێرنمان هەیە، بەڵام مەلەوانگەكە لەبەر ئەوەی لەلایەنی بەرپرسەوە پاش وەرگرتنی پاسەوانی بۆ دانەنراوە و خەڵكەكەش مشوریان نەخواردووە بێسەروبەر كراوە.
پێداویستیی گوندەكان
سەبارەت بە كەموكوڕی و ئەو خزمەتگوزارییانەی گوندەكانی سنوورەكە پێویستیانە بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: ئەوەی زۆر پێویست بێت بۆ گوندەكان بە پلەی یەكەم چاككردنەوەو دروستكردنی تۆڕی ڕێگاوبانەكانیان و گەیاندنی تۆڕی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی و چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوەیە، ئاشكراشە پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە بودجەو بڕە پارەیەكی زۆری دەوێت و لەكاتێكیشدا كە بیر بۆ گوندێك لێ دەدرێت ئەوە بۆڕی سەرەكی و تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵەكان پێویستە دابنرێت، لەلایەكی دیكەوە كێشەی نەبوون و خراپی و كەمیی قوتابخانە لە گوندەكانی سنوورەكە هەیە، لەبواری تەندروستیش كێشە لەگوندەكان هەیە بەتایبەتی لەنەبوونی پزیشك و كەمیی كارمەندی پسپۆڕی تەندروستیدا.
پەروەردەو كەرتێكی پڕ لە كێشە
سەبارەت بەكەرتی پەروەردەو كێشەو گرفتەكانی،بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: گوندەكانمان پێویستیی زۆریان بەقوتابخانە هەیە لەم رووەوە رەخنەو گلەیی زۆرمان لەپەروەردەی چەمچەماڵ هەیە، چونكە بڕیاری دروستكردنی قوتابخانەیەكی 12 پۆلی بۆ گوندێك دەرچوو، كەچی پەروەردەی چەمچەماڵ ئەو قوتابخانەی بۆ ناو چەمچەماڵ برد، جگە لەوە بۆ هەمان گوندی سنوورەكە هەوڵدرا قوتابخانەیەكی 6 پۆلی بۆ دروست بكرێت لە كاتێكدا كە نووسراو بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ بەرز دەكەینەوە،لەوێ بەربەست و گرفتی بۆ دروست دەكەن، هاوكات لەڕووی مامۆستاوە بەتایبەتی لە كەمیی مامۆستای پسپۆڕو وانە زانستییەكان كێشەو كەموكوڕیمان هەیە، هەر بۆ نموونە ئێستا قۆناغی ئامادەیی لەناو سەنگاو پێویستی بە مامۆستای پسپۆڕە ئەوە پەروەردەی چەمچەماڵ بۆمان ڕەوانی ناكات و كێشەكە چارەسەر ناكات، هاوكات لە گواستنەوەی مامۆستا لە پەروەردەی چەمچەماڵ دیاردەی واسیتە هەیە . لەسنوورەكەدا پێویستمان بە قوتابخانەی دواناوەندی و ئامادەیی هەیە، چونكە چەندین قوتابی لە گوندەكانی سنوورەكە قۆناغی 6 بنەڕەتیان تەواوكردووە لەبەر نەبوونی قۆناغەكانی دیكە لەخوێندن دابڕاون.
كێشەی خزمەتگوزاریی تەندروستی
سەبارەت بە كەرتی تەندروستی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی:(لە ناو سەنتەری شارۆچكەكە بنكەیەكی تەندروستی تایـــپ (A)ی هەیە، بەڵام كێشەی نەبوونی پزیشكمان هەیە و لە هەندێ لە گوندەكانیش بنكەی تەندروستی هەیە كە ئەوانیش یاریدەدەری پزیشكی كاری تێدا دەكەن، هەر بۆیە زۆربەی نەخۆشەكانی ناحیەكە سەردانی نەخۆشخانەكانی چەمچەماڵ و شاری سلێمانی دەكەن، چەندین جاریش قسەو داواكاری لە تەندروستی چەمچەماڵ وەزارەتی تەندروستی كراوە كە پزیشك و كارمەندی تەندروستی بۆ بنكەی تەندروستی ناو سەنتەری ناحیەكە دابمەزرێنن تا ئێستا هەر وەكو خۆیەتی.
دابەزاندنی دەسەڵاتەكان
سەبارەت بەدابەزاندنی دەسەڵاتی كارگیڕیی و دارایی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو وتی: ئێمە وەكو بەرپرسی یەكەی ئیدارەی ناحیەكە هیچ دەسەڵاتێكمان نییە، هەروەها لەلایەنی دارایی و بودجەوە جگە لەو بڕە خەرجییەی كە تەنیا دوو ملیۆن دینارە هیچی دیكەمان لەبەر دەست نییە و خۆزگە لەو دوو ملیۆنەی كە هەیە بكرابووایە هاوكاری هەندێ حاڵەت و ئیشمان پێ بكردبووایە، چونكە لە خەرجكردنی ئەو پارەیەش وەسڵ و ڕۆتینێكی زۆری پێویستە. من لە حكومەت پرسیار دەكەم، ئایا چۆن دەبێت بەڕێوەبەرێكی ناحیە لەمانگێكدا دەسەڵاتی بۆ كارتی مۆبایل،تەنیا 20 هەزار دینار بێت؟
دەرگای باخچەكان داخراون و دارو پانتاییە سەوزەكانیشیان بەرەو وشكبوون دەچن
هاووڵاتیان
داوای پرۆژەی
ئاوی خواردنەوەو تاپۆكردنی خانووەكانیان دەكەن