قۆناغی پاشه ئیسلامی سیاسی.. سێیه‌مین رێی عه‌ره‌ب
June 6, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :نووره‌دین عه‌للووش
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌یانییه‌دا بیرۆكه‌كان روون و ره‌وان بن، ده‌بوو من ئه‌و شرۆڤه نوێیانه هه‌ڵبژێرم، كه ئه‌و رووداوانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا به‌رپا بوون، راڤه‌یان بكه‌ن، ئه‌ویش دوور له كڵیشه‌ی كۆن و نموونه هێنانه‌وه‌ی نه‌زۆكانه. ئه‌و شرۆڤانه رێی سێیه‌می عه‌ره‌ب ئاشكرا ده‌كه‌ن: ئه‌و رێیه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ له نێوانی دیكتاتۆریه‌تی عه‌لمانی و ئیسلامی سیاسی‌دا گه‌ڵاڵه بكرێت. ئه‌و رووداوانه‌ی (له‌م ئان و ساته‌دا) ده‌قه‌ومن، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئیدی عه‌ره‌ب پێیان نایه قۆناغی پاشه ئیسلامی سیاسییه‌وه.ئاخۆ مه‌به‌ستمان له "پاشه ئیسلامی سیاسی" چییه؟ هه‌ڵبه‌ت باوه‌رِیشمان به‌وه‌ی كه ئێمه پێمان ناوه‌ته قۆناغی پاشه ئیسلامییه‌كان، نابێ وامان لێ بكات كه پێمان وا بێت، ئه‌وه‌ی له میسر ده‌قه‌ومێت به هه‌مان پاشخانی شۆرِشی ئیسلامیی ئێران لێی حاڵی بین، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوانی هه‌ردوو لادا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شه‌پۆله سه‌وزه‌ی به‌ر له (نزیكه‌ی چوار ساڵ) رژێمی هه‌ژاند، دێته‌وه بیرتان كه به‌هاری دیموكراسیی ئێران چۆن سه‌ركوت كرا؟
ئه‌مه‌یه كه (ئاسف به‌یات)ی توێژه‌ر له وتارێكی خۆیدا له ماڵپه‌رِی دیموكراسیی كراوه‌دا پیشانی دا، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توونس و میسریش دووپاتیان كرده‌وه. دوێنی لاوانی ئێران، ئه‌مرِۆش لاوانی توونس و میسر له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌رزی و ده‌وڵه‌تی هه‌ق و یاسادا، له جموجۆڵدان. دروشمی ئیسلامی‌یش، ئه‌وه به ته‌واوی له بزووتنه‌وه‌ی لاوان‌دا ونه و نابیندرێ.
ئه‌وه‌ی له راستیدا مایه‌ی سه‌رسورِمانی ئێمه‌یه، مۆركی پاشه ئایدیۆلۆژی و پاشه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی نارِه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانه.
هه‌مان شرۆڤه له لای (ئۆلیڤیێ روا)ی توێژه‌ری فه‌ره‌نسییش ده‌بینین. له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی (جیهان)ی فه‌ره‌نساییدا بڵاوی كرده‌وه، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و دروشمانه‌ی له لایه‌ن لاوانه‌وه به‌رز كراونه‌ته‌وه، دروشمی واقیعی و به‌رهه‌ستن و له ئایدیۆلۆژیاشه‌وه دوورن. هه‌ر ئه‌م شته‌شه وای كرد ئاسف به‌یات، به‌وه‌ی كه چاودێرێكی بارودۆخی نێو كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌به، زۆر بایه‌خی پێ بدات. له كتێبێكدا كه به‌م دواییه بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌ی فرت و فێڵ و ته‌فره‌دانه كرد، كه له لایه‌ن گه‌لانی عه‌ره‌به‌وه له سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه ده‌كرێت، وه‌ك هه‌وڵێكی ئه‌وان بۆ ده‌رچوون له رێساكانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه هه‌یه. ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌باره‌ی گه‌لانه‌وه هه‌مانه، به‌وه‌ی كه ئه‌وان ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیواری بێ ده‌نگی و سه‌ركوت بسمن، تا به‌یاری ئازادی ره‌وانتر بكه‌ن.
له روانگه‌ی ئه‌م توێژه‌ره‌وه، نابێ به‌راورد له نێوان شۆرِشی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی نێو وڵاتانی عه‌ره‌ب بكه‌ین، شتی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لا هه‌ر ته‌نیا سه‌رگه‌رمیی جه‌ماوه‌ره، شۆرِشی ئێران مۆركێكی نه‌ته‌وه‌ییانه و دژ به ئیمپریالیزمی ئه‌مریكای پێوه دیار بوو، سه‌رباری سه‌ركرده‌ی كاریزمیی شۆرِشه‌كه، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی.
ئه‌وه‌ی له میسردا ده‌یبینین نه‌بوونی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كه بۆ ئه‌و جموجۆڵه سیاسییه، ئه‌وه‌ی له میسردا ده‌گوزه‌رێت بریتییه له سه‌ركردایه‌تییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی كه ده‌بێ شرۆڤه‌كارانی سیاسی بیری لێ بكه‌نه‌وه.. ئایا ده‌كرێ نه‌بوونی سه‌ركرده به‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ی میدیا گێرِا، ببه‌ستینه‌وه؟
كه‌واته جیاوازیی نێوان شۆرِشی ئێران و راپه‌رِینی میسر روون و ئاشكرایه، به‌ڵام به گوێره‌ی بۆچوونی (ئاسف)ی توێژه‌ر، ده‌كرێ تا راده‌یه‌ك به‌راورد له نێوانی ئه‌وه‌ی له میسر روو ده‌دات و ئه‌وه‌ی له ساڵی 1989دا له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتدا رووی دا، بكرێت.
به پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌كانی كه‌سانی فه‌ره‌نسیی پسپۆر له ئیسلامی سیاسی، له چه‌شنی (ئۆلیڤیێ روا)، ئیدی ئیسلامی سیاسی بوو به رابردوو. ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه كتێبێكی ده‌ركرد و ناوی نا "كۆتایی ئیسلامی سیاسی" كه رووبه‌رِووی ره‌خنه‌ی زۆریش بووه‌وه، ئه‌و له یه‌كه‌مین ئه‌و كه‌سانه‌یه كه قسه‌ی له‌باره‌ی قۆناغی پاشه ئیسلامی سیاسی كردووه.
شه‌ن و كه‌وی ئه‌و بۆ ئه‌و جموجۆڵه سیاسییه‌ی هه‌نووكه له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بدا به‌رپایه، زۆر له شه‌ن و كه‌و كردنه‌كه‌ی ئاسف به‌یات روونتر و وردتره. ئۆلیڤیێ روا له‌و وتاره‌ی خۆیدا ناكۆكییه‌كانی قۆناغی ئێستای شرۆڤه كردووه، له هه‌مان كاتدا قسه‌ی له‌باره‌ی پاشه ئیسلامی سیاسییش كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه نه‌ریتی ئیسلاماندن له بیست یان سی ساڵی رابردوودا جیهانی عه‌ره‌بی ته‌نییه‌وه.
ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له میسردا روونه. ئه‌وانه‌ی وه‌ك من شه‌یدای سینه‌مای میسرن به تایبه‌تی فیلمه‌كانی یووسف شاهین، ئه‌مرِۆ كه كچه قوتابیانی باڵاپۆش ده‌بینین، تووشی شۆكمان ده‌بین.
به‌ڵام (ئۆلیڤیێ روا)ی توێژه‌ری فه‌ره‌نسی دووپاتی كرده‌وه كه جموجۆڵی (ئێستای) سیاسی به ته‌واوی له ئیسلامی سیاسییه‌وه دووره، ئه‌ویش له‌به‌ر یه‌ك هۆی ساده و ساكار، ئه‌و ئیسلاماندنه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی گرته‌وه، تا راده‌یه‌ك بێزه‌وه‌ر بوو. ئیسلام بوو به باس و خواسێكی رۆژانه، هه‌ر له (خواردنی سه‌رپێیی)یه‌وه بیگره تا ده‌گاته به‌رگ و پۆشاك..
ئیسلام مۆركی رێنماییكارانه‌ی خۆی له‌ده‌ست دا، له‌و كاته‌ی كه ده‌كرێ له‌باره‌ی ناسیاساندنی ئیسلامه‌وه بدوێین.
كاتێك ده‌ڵێین ئێمه له قۆناغی پاشه ئیسلامی سیاسیداین، ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه ئیخوانی موسلمین له كایه‌ی سیاسی‌دا ناكاران. به‌ڵێ جموجۆڵی لاوان گرنگه به‌ڵام رێكخراو نییه، ئه‌و هێزانه‌ی كاریگه‌رییان هه‌یه بریتین له ئیخوانی موسلمین و رێكخراوه‌یلی سه‌ندیكایی.
به هه‌ر حاڵ، جیهانی عه‌ره‌ب پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، كه رێ له به‌رده‌م شه‌پۆلی سێیه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله‌ش كه‌وتووه‌ته نێوانی دیكتاتۆریه‌تی ملهورِ و ئیسلامی سیاسییه‌وه. ئێمه بایه‌خ به‌م شه‌پۆله ده‌ده‌ین و كار بۆ تێگه‌یشتنی ده‌كه‌ین.
ژێده‌ری ره‌سه‌ن:
http://www.franceculture.com/emission-les-idees-claires-le-post-islamisme-la-troisieme-voie-arabe-2011-02