حەماس: ئەگەر ئاگربەست بەردەوام بێت، بارمتەی ئیسرائیلی-ئەمریکییەکان ئازاد دەکات

حەماس: ئەگەر ئاگربەست بەردەوام بێت، بارمتەی ئیسرائیلی-ئەمریکییەکان ئازاد دەکات

 

لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە، کاربەدەستانی بزووتنەوەی حەماس ڕایانگەیاندووە: کە گرووپەکە ئامادەیە ئایدن ئەلێکساندەری بارمتەی ئیسرائیلی-ئەمریکی و تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەست بکاتەوە ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەست لەئێستادا جێبەجێ بکات.

ئەم بەرپرسەی حەماس جەختی لەوە کردووەتەوە کە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە ساتەوەختی ئازادکردنی بارمتەکەوە دەست پێبکات و بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.

هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد ڕێگە بدات یارمەتییە مرۆییەکان لە سنووری میسرەوە بۆ غەززە دەست پێبکاتەوە.

هاوکات ئیسرائیل تا ئێستا وەڵامی ئەو پێشنیازەی نەداوەتەوە، بەڵام لە تەلئەبیب خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و داوای ئازادکردنی بارمتەکان دەکەن.

لە هەمان کاتدا چوار فەلەستینی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە کوژران.

هەروەها فەلەستینییەکی دیکە لە ئەنجامی تەقەی هێزی دەریایی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی غەززە کوژرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top