لە قاهیرە ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆی یاد کرایەوە

لە قاهیرە ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆی یاد کرایەوە

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەبۆنەی ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر، ئێوارە ئاهەنگ و ئیفتارێکی ساز کرد، بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی دبلۆمات و سیاسەتمەدار و ئەکادمی و راگەیاندکار و رۆژنامەنووس و قوتابیانی عێراقی کورد و عەرەب.
د.موهەند موحسین عەلوان بە ناوی باڵیۆزی عێراق د.قەحتان تەها خەلەف و بەناوی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە قاهیرە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێبەر مەلا مستەفا بارزانی، هەروەها سوپاسی بەڕێز شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەیوەندییەکانی عێراق و کورد و میسر، جەختی لەوە کردەوە کە بەرزترین ئامانج کە مرۆڤ دەتوانێت بە نەمری بمێنێتەوە لە یادەوەری خانەوادەکەی و گەلەکەیدا و ئەمەش ئەوەیە کە مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی کورد بەدەستی هێناوە، کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کارکردن بۆ بنیاتنانی دیموکراسی لە عێراقدا، ئەمەش ئەوەیە کە ئێستا هەمووان هەوڵی بۆ دەدەن و شانازی پێوە دەکەین.
شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێرای بەخێرهێنانی و سوپاسی ئامادەبوون بۆ بەشداری لەو یادە پیرۆز و مەزنە، و ئاماژەی بەوە کرد کەوا ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی 122 ساڵەی لەدایک بوونی مستەفا بارزانی نەمر سەرکردەی کورد، زیندووکردنەوەی سیفەتەکانی سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕە کە عەرەب و جیهان ڕێزی لێدەگرن.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی بارزانی لە 14ی ئازاری ساڵی 1903 لە خێزانێکی ئایینی و نەتەوەی و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە، زیاتر لە سەدەیەک بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، و لە بارزاندا ڕێبازێکی تایبەت هەیە کە بە ڕێبازی بارزان ناسراوە و ئەمەش تەنها بۆ بارزان سنووردار نییە، بەڵکو بە هەموو کەسێک کە پابەندە بە باوەڕبوون بە خودا و ملکەچبوون بۆ هیچ کەسێک جگە لە خودا تەنها، و پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو ئایین و گەلەکاندا هەیە و بنەما سەرەکییەکانیش بریتین لە تەقوا و نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتی و ئاشتی و لەگەڵ ئەوانیشدا رێزگرتن لە مافی ئافرەت.
هەروەها حەبیب ئالاهەی بەوەکرد کەوا بارزانی لەم ژینگەیەدا گەورە بووە، هەر لە تەمەنی گەنجیەوە فێری ئەو بنەما بەنرخانە بووە، ولە تەمەنێکی بچووکەوە، کاتێک تەمەنی تەنیا سێ ساڵ بووە، لەگەڵ دایکی لە موسڵ زیندانی کراوە، هەروەها برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بارزانی نەمر، بەدەستی عوسمانیەکان شەهید کراوە.
مستەفا بارزانی لە ساڵی 1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند و بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا ئەو دروشمی "دیموکراسی بۆ عێراق"ی بەرزکردەوە، چونکە باوەری بەوە لە بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراسی کێشە و ناکۆکیەکان چارەسەر دەکات لە (کوردستانی ئێران)، کاتێک یەکەمین کۆماری کوردی لە شاری مەهاباد لە ساڵی 1946 ڕاگەیەندرا، بارزانی بەشداری ئەو مەراسیمەی کرد کە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوەچوو وەک فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان دەستنیشانکرا، لەوێ پلەی جەنەرالی پێبەخشرا.
دوای 9 ساڵ لە بەرگری لە کورد و کوردستان و بەرپا بوونی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرۆکایەتی بارزانی، حکومەتی عێراق ناچار بوو لە مانگی ئازاری ساڵی 1970 لەگەڵیدا ڕێککەوتنێک بکات و ڕێککەوتنی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد واژۆ بکا، بەڵام رژێمی عێراقپاسەگەزە بووە و ڕێککەوتنی لەگەڵ شای ئێرانکە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە عێراق دەستبەرداری شەتولعەرەب و ئیدیعای خۆی بۆ ئەهواز لە بەرامبەر ئەوەی ئێران واز لە پشتیوانی سەربازی و لۆجستیکی بۆ شۆڕشگێڕانی کورد هێنا و ئەمەش لە ڕاستیدا ڕوویدا.
مستەفا بارزانی بەم شێوەیە ژیاوە و ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ چەسپاندن و بۆ بڵاوکردنەوەی دادپەروەری و دیموکراسی و لێبوردەیی و پێکەوە ژیان، بارزانی نەمر کورد و کوردستانی بە جیهان ناساند و جیهان لە ڕێگەی ئەوەوە کوردستانی ناساند.
هەروەها لە ئاهەنگە چەندین وێنەی جەنابی بارزانی نمایش کرا، شایانی باسە راگەیاندنەکانی وڵاتی میسر بەبایەخ گرنگەوە ئاماژەیان بەو یادە کرد.

لە قاهیرە ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆی یاد کرایەوە
لە قاهیرە ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆی یاد کرایەوە
لە قاهیرە ١٢٢ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆی یاد کرایەوە
Top