سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کرد، هاوکات ڕۆشناییان خستە سەر پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .