مەشقی سەربازی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر دەریای ناوەڕاست

مەشقی سەربازی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر دەریای ناوەڕاست

 

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەشیان لەسەر دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئیسرائیل "کان"، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە دوای هێرشەکانی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مەشقێکیان بەسەر دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدا.

هەروەها ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە: مانۆڕی هێزی ئاسمانی لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە، چونکە لە سایەی پێشهات و هەڕەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچێت. ئەم مانۆڕە پەیامێک بوو بۆ ئێران.

لە ڕاپۆرتەکەدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی مانۆڕەکە بکرێت، ئاماژە بەوە کراوە کە دەیان فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی تانکەر و بۆمب هاوێژی ستراتیژی بەشدارییان تێدا کردووە.

ئەمەریکا تا ئێستا بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top