هه‌ڵه‌بجه ناوێكه له مێژودا.

پارتی و هەڵەبجە خۆشەویستیەک پێکەوەیان دەبەستێتەوە. ئەوەی زۆر جێگای شانازیە لای پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵەبجە و سنورەکەی کە گرێدراوی بناری سورێن و ئەحمد ئاوا و هەوارامان و شنروێ و ناوچەی شەمێران بەشی پیرک تا دەگاتەوە توەقوت و سەراو ئیمامی زامن و تەواوی بازنەی سنورەکە به شاره‌زوریشه‌وه. بەشێکی زۆریان بەشداربونە لەشۆڕشی ئەیلولی مەزن. سنوری هەڵبجە و هەورامانیش بە لانکەی شۆڕش دانراون . خەڵكێکی مرۆڤ دۆست و میوان دۆست هەمیشە دڵسۆز و بەئەمەک. هه‌ڵه‌بجه به شاری شاعیران و نوسه‌ران و كه‌سایه‌تیه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌گزاده‌كان ناوبانگی هه‌بووه. له شاعیره‌كان وه‌ك مه‌وله‌وی و گۆران و ئه‌حمه‌د موختار جاف و تاهیر به‌گی جاف و عادیله خانم و كاردۆخی و زۆرێكی دیكه. هه‌ڵه‌بجه لە قوربانی دانیش پشکی گەورەی بەرکەوتوە و ئەم تازە پارێزگایە چەندجارێک بەهۆی دڵسۆزی و شۆڕشگێریەوە . حکومەتەکانی یەک لەدوای یەک داخی دڵیان بە بۆمبوو کیمیا باران ڕژاندوە بەسەر گەلێکی بەش مەینەتی شه‌كه‌ت. هەمیشە سنوری ناوچەی هەڵبجە و هەورامان باجی نیشتمان پەروەریان داوە. هەر بۆیە ڕێزدار جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و ڕێزدار جەنابی کاک نێچیروان بارزانی و خودی برا گەورە ڕێزدار جەنابی کاک مەسرور بارزانی هەڵەبجەیان بە نمونه‌ی خەبات و شۆڕشگێڕی و بەرخودان پێناسە کردوە. برینی هەڵەبجە بە جەستەی کوردوستانەوە دیارە و کاریگەریەکانی تا ئێستاش بە جەستەی پیرو لاو و ئافره‌تی سنوره‌كه‌وه هه‌یه به ڕه‌نگ و ڕووی ژینگە و سروشتی ناوچەکەشەوە ماوە به هۆی كیمیابارانی ساڵی 1988. لە ساڵی حەفتاو چوار لەگەڵ قەڵادزێی دەستە خوشکی بۆدرومان کراوە و ڕژێمی ئەوکات درێخی نەکردوە لە قەتڵ و عامی کوردی ئەم ناوچەیە. هه‌ڵه‌بجه لەساڵی نه‌وه‌ت و چوار و نەوەت و پێنج تا نەوت و شەش پەناگە و پشتی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کودستان بوو ئەم سنورە. پارتی هەرچی کردبێت بۆ شارەکە و خەڵکەکەی لەدڵەوە و بە پەرۆشیەوە کردویەتی تاکو خزمەتێک بگەیەنێت بەئەرکی خۆی زانیوە. لەو قۆناغەدا پارتی خزمەتی زۆری گەیاندوەتە هەڵەبجە وەک لەپۆستێکی بەڕێز کاک عرب محمد امین به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلول گوڵان هه‌ڵه‌بجه لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی خۆی ئاماژەی پێداوە. بەشێکی خزمەت گوزاری و چالاکیەکانی پارتی بۆ هەڵەبجە بەم شێوە تیشكی خستوه‌ته سه‌ری. له ١٩٩٥ وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زۆری نه‌بوو له‌و سنوره بتوانێت به ئاسانی ده‌ستی بگاته ته‌نده‌ر و كه‌ره‌سته‌و ئامێر پارتی درێخی نه‌كرد له خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه.
1 - له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌سه‌ر داوای لقی ١٢ ئاوی احمد ئاوا گەیشته ناو شار ی هه‌ڵه‌بجه.
2 - جادەكانی ناو شاری كۆنكرێت كرد چونكە بەپارەش قیریان پێ نه‌ده‌فرۆشت.
3 - لەسەر داوای لقی 12 سەرۆك بارزانی مبلغی ٤٠٠ هەزار دیناری بۆ كڕینی محاویلەی كارەبا پێشكەش كرد بە ئەنجومەنی شاری هه‌ڵه‌بجه.
4 – فەرمانبەر و مامۆستایان شەش مانگ موچەیان بۆ سەرف نەكرابوو لەسەر داوای لق سەركردایەتی پارتی هەمووی نارد ئەوكات ئه‌و موچانه خورا بوو پێش ئه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م بێت له‌و ناوچانه .
5 - قائمقامی هەڵەبجە داوای لەشەهید فەرەیدون جوانڕۆیی كرد كەداوا لە سەرۆك بارزانی بكات بۆ چاك كردنی ئاو‌و ئاوە ڕۆی گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە ،سەرۆك بارزانی پارەیەكی زۆری نارد بۆ ئاو‌و ئاوەڕۆ و قیرتاو كردن و چاك كردنی شۆستەكان .
6 - شەهید دكتۆر ڕۆژ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی شه‌هید بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلاری پێشكەش هەڵەبجە كردبوو.
7 - بڕیار وا بوو یاریگای هەڵەبجە و جادەی عه‌نه‌ب خارگێڵان پارتی لە ئەستۆی بگرێ بەڵام ڕێگری لێكرا له‌گه‌ڵ زۆر خزمه‌ت گوزاری دیكه ئەم خزمەتانە تەنها لە ٩٩٥ بۆ٩٩٦ بوو لەسەردەمی به‌ڕێز كاك عارف ته‌یفور و شەهید محیەدین ڕه‌حیم و هەڤاڵی به‌ڕێز كاك نوری حمەعەلی و شەهید فرەیدون جوانڕۆیی ئه‌نجام درا. جێگای ده‌ست خۆشی و ستایشه بۆ ڕێزدار كاك مسرور بارزانی و لقی ١٢ی به‌ڕێز به‌رده‌وام خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌یانه هیوای بەردەوام بوونی زیاتر بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ئه‌خوازین و هەر كەس و لایەنێك بتوانێت خزمەت بكات به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دەستی دەگوشین. پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌كردار .