زانایەکی ئەمریکی پێشنیاری تەقاندنەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی زەبەلاح دەکات بۆ ڕزگارکردنی زەوی!

ئەندرۆ هاڤەرلی، زانای ئەمریکی لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای ڕۆچێستەر، لە توێژینەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی arXiv بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، تەقاندنەوەی مووشەکێکی ئەتۆمی گەورە لەناو زەریاکاندا دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
دەڵێت: "تەقینەوەیەکی ئەتۆمی بە قەبارەی (81) گیگاتۆن ئەگەر بە هەڵە ئەنجام بدرێت، دەتوانێت کارەساتێکی جیهانی لێبکەوێتەوە". ناشتن و شاردنەوەی بۆمبەکە لە ژێر بەردی بازاڵتدا هەمان کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام ئاوی قووڵی زەریاکان شەپۆلی شۆک و لەناکاو بە باشی هەڵدەمژێت. بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ئەگەر بۆمبەکە لە ژێر کیلۆمەترێک لە ڕووی زەوی و چەند کیلۆمەترێک ئاودا بنێژرێت، تەقینەوەکە بەر لەوەی ئاوەکە بوەستێنرێت، بەردەکان وردوخاش دەکات.
هاڤەرلی گریمانە دەکات کە وردکردنی بەردەکانی بازاڵت لە بنی فەلاتی کێرگوێلێن بە سەری ئەتۆمی بەم هێزە، پرۆسەی گرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە خێراتر دەکات.
بە گوتەی ئەو، دروستکردنی بۆمبێک لەم هێزە نزیکەی دە ملیار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام زۆر قازانجێکی زیاتری دەبێت لەوەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زیانێکی سەدان تریلیۆن دۆلاری لێبکەوێتەوە.
جێگای سەرنجە کە نوێنەری ڕێکخراوی (گرین پیس) رێکخراوێکە کە ڕووسیا حەزی پێناکات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، نادێڤ سانیۆ، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی گۆڕانی کەشوهەوا ساڵانە پێویستی بە نزیکەی( ٥) تریلیۆن دۆلار هەیە.