باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دوای 13 ساڵ کرایەوە.

باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە دیمەشق کرایەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان له بەیاننامەیەکدا کرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی له دیمەشقی پایتەختی سوریای ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان گەیشتە دیمەشق و دەستی بە ئەرکەکانی کردووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: لەم قۆناغە گرنگەدا کە پەیوەندی دۆستانە لە نێوان ئازەربایجان و سوریا چووەتە قۆناغێکی چۆنایەتی نوێ و دەرفەتی نوێ بۆ پەرەپێدانی هاوبەشیەکانمان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کەلتووری، ڕۆشنبیری و بوارەکانی دیكەدا هاتۆتە ئاراوە.
ڕاشیگەیاند، باڵیۆزخانەکەمان بەشداری دەکات لە فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی لە سوریا.
گوڵان: سەردار خەلیل