ســــەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: رەفتاری سوپای عێراق بەرامبەر جووتیارانی کورد قبووڵکراو نییە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەفتاری سوپای عێراق بەرامبەر بە جووتیارانی کورد دەڵێت، "به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبووڵكردن نييه."
لەبارەی ئه‌و ره‌فتاره‌ى له‌لايه‌ن هه‌ندێک له ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتيارانى كورد له سنوورى كه‌ركووک كراوه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند: "سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە رێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و رێگە له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن."
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى دەشڵێت: "ئه‌م ره‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ره‌فتارانه ره‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايييان بكه‌نه‌وه."
ئەمڕۆ لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن بەڵام سوپای عێراق هەمەر رێگریی لێ کردن و ئازاریان دان.
لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات.