نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، سه‌رۆكوه‌زيرانى كوێت كۆبووه‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوێت لە میونشن کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان و پاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا کردووەتەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 14-02-2025 له ميونشن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، سه‌رۆكوه‌زيرانى كوێت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد ئەلعەبدوڵڵا ئەلئەحمەد په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌ندييه مێژووييه‌كانى كوێت و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه؛ هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى.
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته‌كه و پاراستنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كردووەتەوە، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان به پێويست زانى.
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەکو شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.
ئەمە 61ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.