سەرۆکی هەرێمی کوردستان: خۆشحاڵ بووم بە بینینی ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە میونشن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا باسیان لە "بەهێزکردنی هاوبەشی" نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا کردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیایە؛ ئەمڕۆ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسی، "خۆشحاڵ بووم بە بینینی ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە میونشن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "پێزانینی خۆم بۆ یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتە ئەندامەکانی دەربڕی لە بەرامبەر پشتیوانیی بەردەوامیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. باسمان لەو ئاڵنگارییانەی ئێستا کە رووبەڕووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبنەوە و رێگەکانی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوانمان کرد."
ڤۆن دێر لاین سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکاریی یەکێتیی ئەورووپایە کە 27 وڵات تێیدا ئەندامن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، نێچیرڤان بارزانی و ڤۆن دێرلا‌ین "جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه؛ لەبارەی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سوورياش بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش کراوە، ڤۆن دێرلا‌ین "بۆچوونه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، بە بایەخدار زانی؛ هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپاتكرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگيى رۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد."
پەیوەندیی ئابووری، ئەمنی و مرۆیی هەرێمی کوردستان بە یەکێتیی ئەورووپا دەبەستێتەوە.