کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە باشووری سودان؛ 18 کەس کوژراون

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک کە ٢١ سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو لە ویلایەتی « یونیتی » لە باشووری سودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕادیۆ میرایای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم فڕۆکەیە کە ٢١ سەرنشینی تێدابوو، لەنێویاندا تیمی فڕۆکەوانی، پاش ماوەیەکی کورت لە فڕینی لە کێڵگەی نەوتی « یونیتی » لە باشووری سودان، کەوتووەتە خوارەوە.
به پێی ڕاپۆرتەکه له لەئەنجامی ڕووداوەکەدا 18 که س گیانیان له ده ستداوه و سێ که سی دیکه ش كە برینداربوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
گوڵان: سەردار خەلیل