ئیدارەی ترەمپ هەڵکردنی هەر ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای ئەمریکای لە باڵەخانە حکومییەکان قەدەغە کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ سیاسەتێکی جێبەجێ کرد بە ناوی "سیاسەتی یەک ئاڵا" و هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای ئەمریکا لە باڵەخانە حکومییەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات قەدەغە کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشنتن فری بیکۆن، ئەم ڕێوشوێنە بە شێوەیەکی کاریگەر قەدەغە دەکات لە بنکەکانی ئەمەریکا ئاڵاکانی پەیوەست بە بزووتنەوە چەپەکان، لەوانە ئاڵای پەلکەزێڕینە یان بزووتنەوەی « ژیانی ڕەشپێستەکان »، کە لە سەردەمی ئیدارەی بایدن لەسەر بیناکانی حکومەتی ئەمەریکا هەڵکراون.
گوڵان: سەردار خەلیل