بانگەوازی مانگرتنی کەرتی خزمەتگوزاری و گواستنەوەی گشتی لە بەلجیکا
کرێکارانی کەرتی گشتی بەلجیکا بڕیاری مانگرتنیان دا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیاری حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە پلانی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی.
سەندیکاکانی کرێکارانی بەلجیکا ڕایانگەیاند: کرێکارانی کەرتی گشتی بە نوێنەرایەتی چەند سەندیکایەکی کرێکاری بەنیازن ڕۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەم، مان بگرن، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پێشنیاری حکومەت بۆ زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی.
مانگرتنەکە هەموو سەندیکاکانی کەرتی گواستنەوەی گشتی لەخۆدەگرێت، لەوانە میترۆ و پاس، کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، خزمەتگوزاری زیندانەکان و فەرمانگەکانی شارەوانییەکان.
هەروەها کارمەندانی یەکەی خزمەتگوزاری زەمینی لە فڕۆکەخانەی بروکسل (BRU)یش بەشداری لەم مانگرتنەدا دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل