دەستگیرکردنی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنانی بەلووچ لەلایەن پۆلیسی پاکستان
ڕۆژی یەك شەممە 19 ی کانوونی دووەم ، پۆلیسی کەراچی هەڵیکوتایە سەر کۆبوونەوەیەکی هێمنانەی چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤی بەلووچ لە شاری کەراچی و ژمارەیەک لە چالاکوانی ژن و پیاوی بەلووچیان بە توندوتیژی دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، دوابەدوای هەڵمەتی پۆلیسی کەراچی بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی بەلووچ، "سەمی دین بەلوچ"، "فوزیە بەلوچ" و "ئامینە بەلوچ" ژنە چالاکوانان و ئەندامانی کۆمیتەی هاوسۆزی بەلووچ و "لالا وەهاب بەلوچ"، جێگری ڕێکخەری ناوەندی، بە توندوتیژی دەستگیرکران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆمیتەی هاوسۆزیی بەلووچ داوای لە هەموو خەڵکی بەلووچ لە کەراچی کردووە کە لەبەردەم بنکەکانی پۆلیس کۆببنەوە کە چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکانی تێدا بەندكراون.
گوڵان: سەردار خەلیل