چارەسەرەکردنی کێشەکان لە ڕەگەوە یا بەنجی کاتی؟
چارەسەر کردنی گرژی و تەنگەژەکان لەگەڵ بغداد ئاستەمە.
چونکە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سەرتای دەستەڵات لە مەلیکیەوە تا ئێستا، هیچ کات عەرەب ڕاستی نەکردوە لەگەڵ نەتەوەی کورد نەیویستووە چارەسەرێکی حکیمانە بە عەقڵێکی دیموکراسیانە بیر بکاتەوە، لەهەموو مێژوەکاندا کاتێک ئەوان لاوازو نا سەقامگیرن باوەشت پێدادەکەن توند دەتگوشن، کاتێکیش بونە خاوەنی دەستەڵاتێکی بەهێز بیانوت پێ دەگرن و شەڕت پێ دەفرۆشن، مێژوو ناسان دەڵێن کاتی خۆی نیوەی خاکی بغدا موڵکی کورد بووە بەشێوەیەکی ناو بە ناو تەنگیان بە کورد هەڵچنیوە تا گەیاندویانەتە حمرین ، دواتریش بەپێی مێژوو لەحمرین هەمان شێوە تا گەیاندویانەتە سعدیە و جەلەولا و مەندەلی. پاشتریش سنورەکەیان بەرتەسک کردوەتەوە تا نزیک بە شارەدێی کوکس نزیک لە کەلار. و لە کەرکویش دەرچووە تانزیک قوشتەپە و لەخەتی موسڵیش بەهمان شێوە. ئەو زۆر پەلکێشانە لەو ماوە دورو درێژە بەشێکی لە غیبای کورد بووە . غروری نفسیەتی سدام حسین و ڕژێمی ڕوخاوو بوە هۆکاری هەرەسێک. عێراق چەند ساڵە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە . لەئێستادا زۆر هەوڵیاندا لەپاش سەدام بەهەمان ڕەوتی داگیرکردن و زوڵم و ستەم نەخشەیان داناوە بەڵام بۆیان نەچوە سەر . لەئێستادا تاکە کێشە ئەوەیە عەرەبێکی زۆر لە هەرێم بڵاوەی کردوە مەترسی بۆ ئایندە هەیە. تاکو ئێستا خێزانی عەرەب بەربەستیان نیە بۆ زۆربونی ڕێژەی خێزان. لەڕوی خستنەوەی منداڵ و وەچە. خێزانی کورد لەڕوی گەشەی نەتەوەیی لاواز ترە پێچەوانەی عەرەبە. چارەنوسی کورد وایە دابەش بوینەتە سەر عەرەب و فارس و تورک. ئەوانیش بونەتە بندیخانەیەکی سێکوچکەیی بۆ سەرکوت کردنمان. مافی کوردیان زەوت کردوە ناسنامەو خوێندن و ژیان و ئازادی و فەرهەنگ و کەلتور لەگەڵ شێواندنی مێژوو . ئێستا سەردەم گۆڕاوە ئەو چەوساندنەوە درێژەی هەیە بەڵام بەشێوازێکی دیکە. هەوڵی برسی کردنمان دەدەن. درز و کەلێن ئەخەنە ناو یەکڕیزیمان. ڕێکەوتنت لەگەڵ دەکەن وەک بەنج و دواتر کاری پێ ناکەن. لە ئەم هەموو ڕابردوە پێویستە زیاتر ناخی نەیارەکانمان بناسین. بەداخەوە تا ئێستاش بەدیداریان شاگەشکە دەبین و وا تێدەگەین ئیتر کۆتایی بە ناکۆکیەکان دێت. ئێستاش پێیان بکرێت قەوارەی هەرێم بچوک دەکەنەوە بۆ ئاستی پارێزگایەک. ئەوە ڕاستیەکە ڕابردوو ئێستاو داهاتوو باش و خراپیان گەورەو بچوکیان یەک بۆچونە ناگۆڕێن. واتێدەگەن هەرچی مافە هی ئەوانە و ئێمە زیادەین و ئەبێ نەبین. ئەگەر چی کوردیش دەستە و ئەژنۆ نەوەساوە ڕۆژ بەڕۆژ جوڵە دبلۆماتی بە هێزتر دەبێت. ئەم جوڵە وای کردوە مەترسی زۆریان هەیە بۆ ئێستایان و ڕابردوو. لەکاتێکدایە عێراقی شیعەکان مەترسی هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت. لەگەڵ ناڕازی بونی کورد عەرەبی سونەش کێشەی خۆیان هەیە، گرتوخانەکان پڕن لە کەس و کاری ئەوان. هەمیشە چاودێری و سانسۆریان لەسەرە. هێزەکانی حشدی شعبی ئەوەندەی چاودێری داعش دەکەن هێندەش چاویان لەسەر عەربی سونەیە لە ناوچەکانی موسڵ و سامراو تکریت و بەشێکی دیالە. هەر چاودێری نا بارگرانین بەسەر خەڵکەوە بازگەی جۆراو جۆر هەیە بۆ سەرانە لە شۆڤێری بارهەڵگرەکان. ژیان بەسەختی تێدەپەڕێت لەم عێراقەدا. چونکە ستراتیژیەتی سیاسەت لە ئێرانەوە دادەڕێژرێت و بەسەر هەموو نەتەوەکاندا دەچەسپێت. کاتی ئەوە هاتووە کورد هەوڵەکانی دەرەوەی چڕتر بکاتەوە چەند زوتر ترازان و جودایی دروست بێت . ئەوەندە کارمان سوکتر دەبێت. عەرەبەکان وەک سیاسەت هەندێک نمایش دەکەن لەئێستادا. ئامانجیان ڕاگرتنی تەوازنی بارودۆخەکەیە. بڕیارێک هەبێت بۆ مانەوەی گەلی کورد بە سەربەرزی و ئاسودەیی . ئەوا باشترین بژاردە دورکەوتنەوەیە یا کشانەوەیە لە حکومەتی شیعە. ڕاستە برسی دەبین بەڵام کەرامەت و خاک و نیشتمان لەهەموو پیرۆزترە