پاككەرەوەی سرووشتی بەكار بهێنە و لە مادەی كیمیایی دوور بكەوە
هەندێ كەرەستە لە هەموو ماڵێكدا بەردەستە، كە ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لە پاككردنەوە و تەعقیمكردندا، هەروەها جێگرەوەیەكی گونجاوە بۆ پاككەرەوەی ئامادەكراوی ماڵان كە مادەی كیمیایی بەهێزی تێدایە. ئەگەر نیگەرانیت لە مەترسییە تەندروستییەكان، ئەوا بە پاككەرەوەی سرووشتی یان ڕووەكی كەلوپەلەكانی ناوماڵ خاوێن بكەرەوە.
سركەی سپی: سركەی سپی پێكهاتووە لە ترشی ئەسیتیك و ئاو، هەروەها پاككەرەوەیەكی بەهێزە كە چەوری بە ئاسانی لەناو دەبات و بۆنی ناخۆش و پەڵە و پیسییە مۆمبووەكان لادەبات. ترشی بەرزی سركەی سپی ڕێگەی پێدەدات بەكتریاكانی ڕووكار كەم بكاتەوە، هەرچەندە سركەی سپی كەمتر كاریگەرە لە سپیكردنەوەدا، بەڵام پاككەوەیەكی تەندروستە.
لیمۆی ترش: ئەو ترشییەی كە لە لیمۆدا هەیە كارێكی زۆر باش دەكات لەسەر لابردنی پەڵەی وەك پاشماوەی پاككەرەوەكان لە گەرماو و چێشتخانەدا، هەروەها ڕووكارە ناكونیلەدارەكان پاك دەكات و كانزا ئۆكسجین كراوەكان پۆلیش دەكات، دەفر و تاوە مسییە كۆنەكان دەدرەوشێنێتەوە. هەروەها لیمۆ ئەو بەكتریایانە كەم دەكاتەوە كە ڕووكارە ڕەقەكان پیس دەكەن.