ماسكی توێكڵی پرتەقاڵ ونیشاستە بۆ توندكردنەوە و یەكخستنی ڕەنگی پێست
چۆنیەتی ئامادەكردنی
١- كەوچكێك پاودەری توێكڵی پرتەقاڵی وشككراو، كە بە هاڕینی توێكڵی پرتەقاڵ دوای وشككردنەوەی دەتوانی بەدەستی بهێنیت.
٢- كەوچكێك نیشاستە.
٣- كەوچكێك ماست یان گوڵاو بهێنە، ئەگەر پێستت هەستیارە باشترە گوڵاو بەكار بهێنیت.
ئامادەكردن و بەكارهێنان
لە ناو قاپێكی پاكدا پاودەری توێكڵی پرتەقاڵ لەگەڵ نیشاستەكەدا بە باشی تێكەڵ بكە، وردە وردە ماست یان گوڵاوەكە بۆ توێكڵی پرتەقاڵ و نیشاستەكە زیاد بكە، بەباشی تێكی بدە تاوەكو هەویرێكی نەرم و لاستیكی بەدەست دەهێنیت، كە دەتوانیت بە ئاسانی بەكاری بهێنیت كاتێك دەیدەیت لە پێستت.
ماسكەكە لە دەموچاوت بدە، بەڵام ئاگاداربە لە دەوروبەری چاو دوور بكەرەوە، ماسكەكە لەسەر دەموچاوت بەجێبهێڵە بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك، یان تا بەتەواوی وشك دەبێتەوە.
دواتر بە نەرمی ماسكەكە بە سەری پەنجەكانت بە جووڵەی بازنەیی بەكار بهێنە، پاشان دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
بە خاولییەكی لۆكە بە نەرمی پێستت وشك بكەرەوە، پاشان كرێمی شێداركەرەوەی پێستی لێ بدە.
ئامادەکردنی:شیلان عەلی