شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا

شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا

 

ئۆکرانیا شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیای بۆ سەر ئەم وڵاتە ڕاگەیاند؛ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا زیاتر لە ٤٠ مووشەکی بە مووشەکی بالیستییەوە بەرەو ئەم وڵاتە تەقاندووە.

ئەمڕۆ ڕووسیا بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژێرخانی غاز و دامەزراوە وزەییەکانی دیکەی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کردۆتە ئامانج.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی؛ سەرۆکی ئۆکرانیا هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیای بە "هێرشێکی گەورە" وەسفکرد و ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە ناوەڕاستی زستاندا ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای کردۆتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ڕووسیا لە هێرشەکەی بەیانیدا زیاتر لە 40 مووشەکیان تەقاندووە و لە ماوەی شەوێکدا زیاتر لە 70 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیانی بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لانیکەم ٣٠ مووشەکیان خستۆتە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کیێڤیش لەژێر هێرشدایە و سەدان دانیشتووی ئەو وڵاتە پەنایان بۆ وێستگە ژێرزەمینییەکانی میترۆ لە سەرانسەری پایتەختدا بردووە.

پارێزگاری ناوچەی لڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دوو دامەزراوەی وزە لە ناوچەکانی درۆهۆبیچ و ئیستەری زیانیان بەرکەوتووە.

دەوترێت هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top