ســـەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا

ســـەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا

 

 

میدیاکان هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی کۆریای باشووریان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، دواجار سەرۆکی هەڵپەسێردراوی کۆریای باشوور دەستگیرکراوە.

فەرەنسا ٢٤ ئەمڕۆ، چوارشەممە، 15 ی کانوونی دووەم  بڵاوکردەوە، کە یۆن سوک یول؛ سەرۆکی هەڵپەسێردراوی کۆریای باشوور لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستگیرکراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی یۆن سوک یول و دەستگیری کردووە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، سەدان کەس لە هێزە ئەمنییەکانی کۆریای باشوور چوونەتە ماڵی یۆن سوک یول بۆ دەستگیرکردنی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پاسەوانەکانی ڕێگەیان بە پۆلیس داوە بچنە ماڵەکەیەوە.

پێشتر پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی یۆن سوک یولیان دابوو، بەڵام بێ ئەنجام بوو.

لەلایەکی دیکەوە دوای ناڕەزایەتی بەرفراوان لە کۆریای باشوور، کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی خەڵک بووەوە، یاسای سەربازی ڕاگەیاند.

هەر بەو هۆیەشەوە لەلایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتە لێپێچینەوە کرا و دواتر ئەرکەکەی ڕاگیرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top