زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری لۆس ئەنجلۆس
نووسینگەی پشکنەری پزیشکی لۆس ئەنجلۆس لە نوێترین هەواڵدا، ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی بە ٢٤ کەس ڕاگەیاند.
بە گوتەی دەسەڵاتداران، لانی کەم ١٦ کەس بێسەروشوێنن و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە بەرز ببێتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بڵێسەی ئاگرەکە تا ئێستا زیاتر لە ١٦ هەزار هێکتار لە شارە گەورەكەی لۆس ئەنجلۆسی گرتۆتەوە و نزیکەی ١٣ هەزار بینای وێران کردووە.
هەروەها دەزگای کەشناسیی نیشتمانی پێشبینی کردووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بایەكە زیاد بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل