نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: پابەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە باشترین رێگە رێکبخرێن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر "باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی پابەندییەکان"ی نێوان هەردوو حکومەت کرد بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 13-01-2025، کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سهر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جهخت لە پێویستيی پشتگیريكردنی حکومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی کرايهوه، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتيیان لە سەرانسەری وڵات بکات".
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، 12-01-2025، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و سوودانی بە گەرمی پێشوازیی لێکرد. دواتر بەشدارییان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەنديی هاووڵاتییان کرا و باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی پابەندييهكانى نێوان حکومەتی فیدراڵ و حكومهتى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران".