ناڕەزایەتی دەربڕینی پەرستاران و کارمەندانی ناوەندە پزیشکییەکان لەسەر مووچە لە هیندستان
هەزاران کارمەندی پزیشکی و پەرستار لە هیندستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە زیاد نەکردنی مووچە لە کۆمەڵگەیەکی گەورە لە پارکی ئازادی لە بەنگالۆر.
ئەم کارمەندانە کە لە ناوەندی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانن لە ناوچە گوندنشینەکان و شارۆچكەکاندا، دەیانەوێت حکومەت مووچەیەکی دیاریکراوی مانگانە بە بڕی ١٥ هەزار ڕوپیە لەگەڵ دوو هەزار ڕوپیەی زیادە بۆ ئەو کارمەندانە لەبەرچاو بگرێت کە لە ناوچە بێبەشەکانی ئەم ویلایەتەی هیندستانەدا کاردەکەن.
هەروەها، خەرجکردنی پاشەکەوتی فەرمانبەران، زیادکردنی یارمەتی خانەنشینی بۆ ٥ ملیۆن ڕوپیە، ڕەچاوکردنی کارمەندانی بەشی چارەسەر لە هەر ناوەندێکی چارەسەرکردن و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان وەک فەرمانبەرانی حکومەت، پشکنینی ساڵانە و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی فەرمانبەران لە داواکارییەکانی دیکەی... خۆپیشاندەران لەم خۆپیشاندانەدا .
گوڵان: سەردار خەلیل