ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کوشندە لە تبت و گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی

ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کوشندە لە تبت و گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی

 

ڕۆژی سێشەممە  7ی 1ی 2025،بوومەلەرزەیەکی بەهێز تبت و بەشێک لە نیپاڵی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.

دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە، سەدان خانوو زیانیان بەرکەوت و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکەش دوای بوومەلەرزەکە ماڵەکانیان بەجێهێشت و تیمەكانی فریاكەوتن بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا.

هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە باکووری ڕۆژهەڵاتی نیپاڵی هەژاند بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی و زیانی ماددی لەو ناوچەیە بڵاونەكراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top