زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی زریانی شیدۆ لە فەرەنسا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کەشناسی فەرەنسا، زریانێکی بەهێز لە دوورگەکانی مایۆت، کە بای زیاتر لە 220 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هێنا، بووە هۆی گیانلەدەستدان و زیانی ماددی بەرچاو لەم دوورگانەدا.
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەستەمە بتوانین ژمارەی وردی کوژراو و بریندارەکان لە شاری مایۆت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسە بەدەست بهێنرێت.
پارێزگاری مایۆت لە چاوپێکەوتنێکی هەواڵیدا گوتی: پێدەچێت سەدان کەس گیانیان لەدەست دابێت و ڕەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە هەزار کەس.
هەروەها نەخۆشخانەیەکی شاری مایۆت ڕایگەیاندووە، کە ٢٤٦ کەسی بریندار چارەسەر کراون و باری ٩ کەسیان ناجێگیرە.
گوڵان: سەردار خەلیل